Accessibility links

چوار کەس لە شانشینی سعودی سزای مەرگیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت


ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵیت وەزارەتی ناوخۆی شانشینی سعودی رایگەیاند کە ئەمڕۆ دوو شەممە سزای مەرگ بەسەر چوار کەسدا جێبەجێکران بە تاوانی قاچاخچێتی بە مادە هۆشبەرەکان و یەکێک لە کەسەکان خانمێکە . بەمەش ئاماری ئەوانەی لە سعودیە هەتا ئێستا لەم ساڵدا لە سێدراەدراون گەیشتە 53 کەس.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە بەیانامەیەکدا کە لەلایەن ئاژانسی رۆژنامەگەری سعودی بڵاوکرایەوە هاتوە کە ئەوانەی ئەمڕۆ سزای مەرگیان لە وڵات بەسەریاندا جێبەجێکراوە ،بریتین لە دوو پیاوی پاکستانی و یەمەنییەک و هەروەها خانمێکی خەڵکی نایجیریا و سەرجەمیان لە شاری پیرۆزی مەککە سزاکان بەسەریاندا پیادەکراون.

ئەوەی جێی ئاماژەیە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هەتا ئێستا 53 کەس لە شانشینی سعودی لە سێدارە دراون ، ئەمەش بە گوێرەی ئامارێکی فەرمی ئەو وڵاتە.

شانشینی سعودیە کە ئەوپەڕی کۆنەپارێزە بەرزترین رێژەی سزای مەرگی لەسەر ئاستی جیهاندا پیادە دەکات، بۆ ئەوانەی بە تاوانی تیرۆریزم و کوشتن و دەستدرێژی سێکسی و دزیکردن بە زەبری چەک و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە حوکم دەدرێن. داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤ بەردەوام نیگەرانی خۆیان دەڕبڕیوە سەبارەت بە رەوایی شێوازی دادگایەکانی پەیوەست لە سعودیە ، ئەوەی یاسایەکی ئیسلامی ئەوپەڕی توند لە وڵاتدا پەیڕەو دەکات.

XS
SM
MD
LG