Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هیوای بەستنی کۆبونەوەی سێهەمی نیوان ترەمپ و کیم دەخوازێت


ئاژانسی هەوالەکانی فرانس پرێس دەڵێت ؛وەزیری دەرەوەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ هیوای خواست کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور و سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لە چەند مانگی داهاتوودا جارێکی تر کۆببنەوە و پێشڕەوی بەرچاو تۆماربکەن بۆ کۆتایی هێنان بە مەسەلەی پرۆگرامی ئەتۆمی پیۆنگ یۆنگ.

لە دیمانەیەک کە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاوکرایەوە، دپلۆماتکاری باڵای وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ ئاماژەی بەوەکرد و گوتی کارێکی گرانە کە بزانرێت ئایا کەی سێهەمین کۆبوونەوەی لوتکەیی نێوان ئەو دوو سەرۆکە دەبەسترێت ، بەڵام گوتی لە بەرژەوەندی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکادایە کە هەتا دەکرێت بە خێرایی مەسەلەی پرۆگرامی ئەتۆمی کۆریای باکور چارەسەر بکەین . مایک پۆمپەیۆ گوتیشی ئەو دەخوازێت لە ماوەی چەند مانگی ئایندەدا هەردوو سەرۆک جارێکی تر پێکەوە کۆببنەوە بە جۆرێک کە بتوانین یەکەم هەنگاوی مەزن بنێن بە ئاقاری داماڵینی چەکی ئەتۆمی و پاشان بتوانین داماڵینی تەواوی نیمچە دورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆمی بەئەنجام بگەێنین و ئەو کاتەش هەروەک سەرۆک ترەمپ گوتویەتی ئایندەیەکی گەشتر بۆ هاوڵاتیانی کۆریای باکور دێتە ئاراوە.

XS
SM
MD
LG