Accessibility links

لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانیەکان لە تورکیا ئاکپارتی لە دوو شاری مەزن شکست دەهێنێت


ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵیت پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشپیدانی رەجەب تەیب ئۆردۆگانی سەرۆکی تورکیا دووچاری پاشەکشێیەکی گەورە بووەوە دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان ئەوەیان دەرخست کە ئاکپارتی شکستی هێناوە لە هەریەک لە شارەکانی ئەنکەرە و ئەستەمبول ، ئەمەش دوای پتر لە 15 ساڵی لە حوکمڕانی ئاکپارتی لە تورکیا دا.

لەدەستدانی دەنگەکان لە دوو شاری مەزنی تورکیا دەبێتە شکستێکی سەرسورهێنەر بۆ سەرۆک ئەردوگان کە خۆی شارەداری پێشوی ئەستەمبول بووە و توانای سەرکەوتنی لە دەنگدان لە مێژووی تورکیادا بێهاوتابووە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە هەڵمەتە بێوچانەکەی رەجەب تەیب ئەردوگان بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەوانیەکان و هەڵبژاردنی شارەداران و ئەنجومەنەکان ، ئەو پۆستانە بۆ ئەردوگان وەک شەڕێک بووە بۆ مانەوەی تورکیا و بەو شێوەیە وێنای کردبوو. بەڵام دەنگدانەکە بووە تاقیکردنەوەیەک بۆ پارتەکەی ئەردوگان واتا پارتی داد و گەشەپێدان(ئاکپارتی) ، ئەمەش دوای ئەوەی تورکیا بۆ یەکەم جار دوای دە ساڵ دووچاری سستی ئابوری بوەتەوە.

سەعدی گوڤەن؛ سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکە گوتی کاندیدی ئۆپۆزیسیۆنی جەهەپە ( پارتی گەلی کۆماری) ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو بە نزیکەی 28 هەزار دەنگ لە پشەوەیە ، ئەمەش هاوکاتی ئەوەی کە بەشی زۆری دەنگەکان هەژمار کراون. هەروەها ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو نزیکەی 4.16 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە ،هاوکات کاندیدی ئاکپارتی کە سەرۆک وەزیرانی پێشوی تورکیا "بیناڵی یەڵدرم ە" 4.13 ملیۆن دەنگی بەدەست هێناوە.

XS
SM
MD
LG