Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: ئەردوگان زۆر زەحمەتە ئەو سەرکەوتنەی کە پێی خۆشە بە دەست بهێنێ


Ahmad Eskandari
Ahmad Eskandari

هەڵبژاردنە شارەوانیەکانی تورکیا سبەی یەکشەممە 31/3/2019 دەست پێدەکات و ئەردوگان لە بەرامبەر تاقیکردنەوەیەکی سەخت و زۆردایە. ئاخۆ تا چەند کەسایەتی خودی ئەردوگان، زیرەکی و توانایی و تاکتیکەکانی کاریگەری لەسەر دەنگدەراندا هەیە بۆ بردنەوە لەم هەڵبژاردنە؟

ئەحمەد ئەسکەندەری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەگەر چاو لە رابوردوو بکەین هەر لەو کاتەی هاتوونەتە سەر دەسەڵات(ئاکەپە)، وە ئەگەر چاو لەو بارودۆخە بکەین دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە دەچێتەو پێشەوە و ئەمجارەش دەتوانێ سەرکەوتن بە دەست بهێنێ، بەڵام هەندێ شت لەم دوو سێ ساڵەی رابوردوودا گۆڕاوە کە تۆزێک بۆ ئەردوگان لاوازی دەکاتەوە سەرەرای هەموو هەوڵەکانی ".

کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت " ناکۆکیە ناخۆییەکانی خودی تورکیا، ئاکەپە و کەسایەتی ئەردوگان و دەوروبەرەکانی، بارودۆخی کوردستان و هەدەپە، بە تاێبەتی بارودۆخی سوریا وهەلویستەکانی تورکیا وە هەر وەها بارودۆخی ناوچەکە لە روانگەی ئەمەریکا و روسیاوە بارودۆخێکی وای بەدیهێناوە ئێستا تورکیا ئامادە نییە جارێکی تربە تەواوەتی بچێتە پشت ئەردوگان، بە تاێبەت کە باری ئابوری هاووڵاتیانیش وا باش نییە، بۆیە من پێموایە ئەمجارە سەرەرای هەوڵ و تەقەلای ئێجگار زۆرزەحمەتە بتوانێ ئەو سەرکەوتنە کە پێی خۆشە بە دەستی بێنێ ".

کاک ئەحمەد دەشڵێت " تاکتیکێکی گشتی هەیە کە هەموو دیکتاتۆرەکان وە جاریش وایە نەک هەر دیکتاتۆرەکان بەڵکو هەموو ئەو حیزبانەی خوازیارن لەسەر دەسەڵات بمێننەوە هەمیشە بە دوواێ دوژمنێکی دەرەکیدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بڵێن ئەوە نیشتمان لە مەترسیدایە با هەوڵێک بدەین ئەگەر ئێمە لەسەر دەسەڵات بمێنینەوە رێگا نادەین ئەو مەترسیە درووست ببێت، ئەردوگان زۆری پێی خۆش بوە شەرێک لە دەوروبەر ساز ببێ نزدیک بە هەڵبژاردنەکان ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:57 0:00

XS
SM
MD
LG