Accessibility links

هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لە تورکیا


ڕۆژی یەکشەممە تورکیا هەڵبژاردنی خۆجێهی ئەنجام دەدات و ئەم هەڵبژاردنەش وەکو تاقیکردنەوەی ناوبانگی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لێی دەڕواندرێت هاوکاتی تێکچوونی باری ئابوری وڵاتەکە.

ئەردۆغان کە لەو کاتەوەی لە ساڵی 2002 پارتەکەی دەسەڵاتی گرتۆتە دەست لە هیچ هەڵبژاردنێکدا نەدۆڕاوە ئەم هەڵبژاردنەی بە " بابەتێکی ڕزگارکردنی نیشتمانی" ناودێر کردووە و هەڵمەتێکی توندی بۆ دەکات.

ئەگەر پارتەکەی کورسییەکانی شارەوانی لەدەست بدات ئەوە پێگەی ئەردۆگان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیش لاواز دەبێت.

زیاتر لە 57 ملیۆن کەس لە نزیکەی 2 هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا دەنگی خۆیان دەدەن.

سندوقەکانی دەنگدان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە لە کاتژمێر 7 ی بەیانی هەتا 4 ی ئێوارە بە کاتی خۆجێهی دەکرێنەوە .

XS
SM
MD
LG