Accessibility links

ترامپ هەڕەشەی داخستنی سنوور لەگەڵ مەکسیک دەکات


سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند بۆی هەیە لە هەفتەی داهاتوو بڕیاری داخستنی سنووری باشوور بدات ئەگەر دەسەڵاتدارانی مەکسیک دەستبەجێ ڕێگە نەگرن لە کۆچبەری نایاسایی. ئەم بڕیارە توندەش بۆی هەیە زیان بە ئابوری هەردوو وڵات بگەیەنێت. بەڵام سەرۆک سوور بوو لەسەر ئەوەی کە گاڵتە ناکات.

کاتێک ڕۆژی هەینی لە فلۆریدا ترامپ وەڵامی ڕۆژنامەوانانی دەدایەوە گوتی " ئێمە بۆ ماوەیەکی درێژخایان دایدەخەین."

زیاتر لە دوو ساڵە ترامپ پەیمانی دروستکردنی دیوارێک بە درێژایی سنووری باشووری وڵات دەدات بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە کۆچبەری نایاسایی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆنگرێس ئامادە نییە بودجەکەی دابین بکات. جگەلەمە چەند جارێکیش هەڕەشەی داخستنی سنووری داوە بەڵام ئەمجارە لەکاتێکدایە کە شەپۆلێکی تری کۆچبەر بەرەو باکوور دێن و ئەو ئەمجارە کاتێکی تەواوی دیاری کراوی داوە.

شیانی ئەم داخستنە بۆی هەیە کاریگەرییەکی زۆری هەبێت بەسەر هاتوچۆی کۆمەڵگاکانی ساندێگۆ و باشوری تێکساس و هەوەها ئەو بازارانەی کە کەلوپەلی مەکسیکی دەفرۆشن، ئەو کۆمپانیایانەی کە پشت بە پارچەی هاوردە دەبەستن و کاردارییەکانی سەرانسەری ئەمەریکا.

بە پێی ژوری بازرگانی ئەمەریکا، ڕۆژانە بازرگانی ئەمەریکا و مەکسیک بە بڕی 1 ملیارو حەود سەد هەزار ملیۆنە و دەشڵێت داخستنی سنوور بۆی هەیە کاربکاتە سەر نزیکەی 5 ملیۆن هەلی کار لە ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG