Accessibility links

نیوزیلاندا دەست بە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی راستیەکان لەسەر هێرشەکانی سەر دوو مزگەوتەکە دەکات


سەرۆک وەزیرانی نیوزلاندا جەسیندا ئاردرین ڕۆژی 2 شەممە لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر ئاستێکی باڵای ڕاگەیاند سەبارەت بە هێرشەکەی کرایە سەر دوو مزگەوتەکەی شاری کرایست چێرچ کە کوژرانی 50 کەسی لێکەوتەوە.

ئامانج لەم لێکۆڵینەوەیە ئەوەیە کە نەک تەنها بزانن چۆن ئەم کارانە ڕودەدەن بەڵکو هەوڵی ئەوە بدرێت کە لە ئایندەدا چۆن بتوانن ڕێگری لەم جۆرە هێرشانە بکەن.

ئاردرین بە پەیامنێرانی گوت ئەوە گرنگە ئەوەی هەرچی هەیە بکرێت هەتا بۆمان دەربکەوێت کە هۆکارەکانی ڕودانی ئەو کارە تیرۆریستیانە چین و پێویستە ئێمە هەچ دەرفەتێکمان هەبێت سوودی لێوەرگرین بۆ ئەوەی روودانیکاری لەم جۆرە بوەستێنین.

هەروەها گوتی لێکۆلێنەوەیەکی بێلایەن چاودەخشێنێت بە کەسایەتی ئەنجامدەری هێرشەکان و هەروەها چالاکیەکانی پێشووی و رادەستگەیشتن بە چەکی ئۆتۆماتیکی لە نیوزلاندا، پاشان ڕۆڵی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و کاری پۆلیس و هۆشیاری و ئاژانسی هەواڵگری لە پێش هێرشەکەوە.

هەفتەی ڕابردوو ئاردرین دەست بەجێ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەک و چەکی ئۆتۆماتیکی لە نیوزلاند راگەیاند و گوتی لە لێکۆڵینەوەکەی ڕۆژی دوو شەممە بەردەوام دەبێت لەسەر یاسای کۆنتڕۆڵ کردنی چەک ، تەنها بۆ کاری گونجاو نەبێت ئەویش بە وەرگرتنی مۆڵەت لە فەرمانگەی تۆماری چەک.

هەروەها سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاند گوتیشی حکومەتەکەی زانیاری زیاتر لە فەیس بوکەوە وەردەگرێت دەربارەی هەوڵەکان و لابردنی پەخشی راستەوخۆی کە هێرش بەرەکە بەکاری هێنابوو.

ئاردرین دەیەوێت بە کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵێت کە چی بکەن بۆ گۆڕانکاری پێویست بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە دووبارە نەبونەوەی ڕوداوی لەم جۆرە.

XS
SM
MD
LG