Accessibility links

سکرتێری ناتۆ دەڵێت دەرئەنجام گورجستان دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانەکە


ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت " یەنس ستۆڵنبێرگ" سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ ئەمڕۆ وابەستەیی هاوپەیمانەکەی دووپاتکردوە بۆ گورجستانی کۆماری پێشوی یەکێتی سوڤیەت کە دەرئەنجام مافی ئەندامێتی لەنیو هاوپەیمانی ناتۆدا ی پیدەدرێت ، وەک دەڵیێت ئەمەش وێڕای بەرهەڵستیەکی توندی مۆسکۆ لەو بارەیەوە.

"یەنس ستۆڵنبێرگ" لە تبلیسی پایتەختی گورجستانە و ئامادەی مانۆڕی لەشکری هاوبەش ی نێوان ناتۆ و ئەو وڵاتە دەبێت و مانۆڕە لەشکریەکە 12 رۆژ دەخاێنێت و هەفتەی رابردوو دەستی پێکرد.

لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا پێکەوە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی گورجستان " ماموکا " سکرتێری گشتی ناتۆ گوتی: سەرجەم 29 ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ بە روونی گوتیان کە گورجستان لە ئایندەدا دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانەکە و ستۆڵنبێرگ گوتیشی کە ئێمە بەردەوام دەبێن لە کارکردنی پێکەوەیمان بۆ ئامادەکردنی گورجستان بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ. هەروەها ناوبراو وەک ئاماژەیەکی راستەوخۆ بە روسیا یان هەر هێزێکی دیکە گوتی ؛ هیچ وڵاتێکی زلهیزی جیهان مافی نییە کاریگەری هەبێت و رێگە لە سیاسەتی دەرگای ئاواڵەی هاوپەیمانی ناتۆ بگرێت. ئاماژەی بەوەشکرد کە نە لە روسیا یان هەرهێزێکی تری قبوڵ ناکەین کە ئەوان بڕیار بدەن لەسەر هەر وڵاتێک هەوڵی بوونە ئەندام لە نێو هاوپەیمانی ناتۆدا بدات.

XS
SM
MD
LG