Accessibility links

ئاستی نەخۆشی کۆلێرا لە 2019 دا لەیەمەن رووی لە زیادبوون کردووە


ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت ؛ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەمڕۆ رایگەیاند کە نزیکەی 110 هەزار حاڵەت بە گومانی توشبوونیان بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکراوە لە سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵەوە، لەوانە 190 یان بە هۆی نەخۆشیەکەوە گیانیان لەدەستداوە لە وڵاتی یەمەنی گرفتاوی بە جەنگ.

لەم بارەیەوە ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری مرۆیی دەڵیت منداڵانی خوار تەمەن 5 سالان نزیکەی یەک لەسەر سێی 108 هەزار و 889 ی حاڵەتەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکە پێک دێنن و لەسەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵەوە هەتا 17 ئەم مانگە تۆمار کراوە.

ئۆفیسی کارووباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتوەکان گوتی زیادبوونی ئاستی نەخۆشیەکە لەم ساڵدا بە دوو ساڵ دوای ئەوە دێت کە یەمەن دوچاری دژوارترین حاڵەتەکانی نەخۆشی کۆلێرا بوەوە و شەس پارێزگای یەمەنی بەچڕی گرتبوەوە ، لەوانە لە شاری بەندەری حودەیدە ی سەر دەریای سوور و هەروەها پارێزگای سەنعای پایتەخت.

ئۆفیسی ئاماژەپێدراو گوتیشی هۆکاری خراپبوونی رەوشی تەندروستی لە یەمەن دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی خزمەتگوزاری نۆژەندکردنەوەی تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ هەروەها جێگۆڕکێی هاوڵاتیان بە هۆی شەڕەوە.

XS
SM
MD
LG