Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: کەمپی پەنابەرانی هۆل لە سوریا پێویستی بەهاوکاری دەستبەجێ هەیە


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت هەزاران کەس زۆربەیان ژن و منداڵن بەبەردەوامی لە باغۆزەوە هەڵدێن بۆ کەمپی هۆل ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند بەتەواوەتی ئەو دووامۆڵگەیەی داعشیان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنترۆڵ کردووە.

بە پێی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە 74 هەزار کەس کە لەسەدا 90 یان ژن و منداڵن ئێستا لە کەمپی هۆلن. زۆربەی ئەمانەی خێزانەکانی شەڕکەرانی داعشن. گوتەبێژی ئۆفیسی ڕێکخستنی کاروبارە مرۆییەکان جێنس لێرک دەڵێت زۆربەی نزیکەی ئەو دوو هەزار کەسەی کە لەم ڕۆژانەدا گەیشتوون باری تەندروستییان باش نییە.

لێرک دەڵێت زۆربەی ئەو کەسانەی کە تازە گەیشتوون نیشانەی خەمۆکی و بەدخۆراکی و برینداری بەهۆی شەڕەوەیان پێوە دیارە.

کارمەندانی هاریکاری ڕادەگەیەنن پەناهگا لە کەمپەکاندا کەمن بۆ پاراستنی خەڵکەکە لە سەرما و بای سارد. گەرمەکەرەوە کەمن. لێرک دەڵێت ئاژانەسەکانی کاروباری مرۆیی لە ناوچەکە چاوەڕوانی 15 هەزار کەسی تر دەکەن کە بەم زوانە بگەنە ئەو کەمپەی کە لە پێشترەوە پڕە.

لێرک دەڵێت کەمپەکە بە تەواوەتی لە ئەندازەی خۆی زیاتر خەڵکی تێدایە و دەستبەجێ پێوستی بە هاوکاری زیاتر هەیە بۆ گەورەکردنەوەی.

کۆمیتەی خاچی سوری نیونەتەوەیی بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگای مانگی سوری عەرەبی سوریایی کاردەکەن بۆ هاوکاریکردنی خەڵکەکە.

XS
SM
MD
LG