سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند " مەترسییەکی سەرەکی بۆ فەرەنسا" دوورخرایەوە پاش ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات دووا مۆڵگەی داعشیان لە سوریا ئازاد کرد.
ماکرۆن لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە " ئەمڕۆ هەنگاوێکی گەورە نراوە. مەترسییەکی مەزن بۆ وڵاتەکەمان دوورخرایەوە."
ماکرۆن دەشڵێت " بەڵام هەڕەشە هەر ماوە و خەباتی دژ بە گروپە تیرۆرستەکان دەبێت بەردەوام بێت."
تویتەکەی ماکرۆن هاوکات بوو لەگەڵ ئەوەی وەزیری هێزە لەشکرییەکانی فەرەنسا فلۆرانس پارلی لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە " داعش چیتر هیچ ناوچەیەکی بەدەستەوە نەماوە بەڵام لە ناویش نەچووە."