Accessibility links

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە باغۆز سەرکەوتن بەسەر داعش پشتڕاست دەکاتەوە


هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەمەریکا پشتیوانیان دەکات ڕایانگەیاند دووا مۆڵگەی داعشیان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گوندی باغۆز ئازاد کردووە و بەمەش بە تەواوەتی کۆتاییان هێناوە بە خەلافەتەکەی کە چەند ساڵ لەمەوبەر ڕایانگەیاند.

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا زانا عومەر لە باغۆز ئازاد کردنەکە پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت ‌هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاڵای خۆیان لە باغۆز بەرزکردۆتەوە.

زانا عومەر دەڵێت لە ئێستاشدا نوێنەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هێزەکانی هاوپەیمانان و سەرۆک عەشرەتەکانی ناوچەکە لە بارەگای ئەلعومەر کۆبوونەتەوە تا بە فەرمی سەرکەوتن بەسەر داعش ڕابگەیەنن.

زانیاری زیاتر لەم وتووێژەی هاوکارمان لوقمان ئەحمەد لەگەڵ زانا عومەر ببیستن

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:16 0:00

XS
SM
MD
LG