Accessibility links

نیوزیلاند چاکسازی لە یاساکانی چەک کڕین دەکات


سەرۆک وەزیری نیوزیلاند لە رۆژی دووشەممە وتی کابینەتەکەی لە بارەی چاکسازی لە یاسانی چەکەوە چەندین بریاری وەرگرتووە ، پاش کۆمەڵ کوژیەکەی رۆژی هەینی لە دوو مزگەوتدا لە کرایست چرچ.

سەرۆک وەزیر وتی هێشتا لەسەر وردە کاریەکانی بڕیارەکەدا کاردەکەن، بەڵام گۆڕانکاریەکان لە بارەی چاکسازی لە یاساکانی چەکی وڵاتەکەدا لە ماوەی 10 رۆژی ئاێیندەدا رادەگەیندرێت.

سەرۆک وەزیر جاسندا ئاردرێن ووتی من لەو بروایەدام ئێستاکە هاووڵاتیان ئەو مافەیان هەیە بپرسن بۆ وە چۆن دەبێ کۆتایی بەوە بێت کەسێک بتوانێ چەکانی شیوە ئۆتۆماتیکی لەشکەری لە نیوزلاند بکرێ، ئەوە پرسیارێکی بە جێیە.

جاسندا ئاردرێن وتی ڕێسا وایە لەگەڵ میدیاکان و هاووڵاتیان بە وردی لە بارەی ئەم بڕیارانەوە پێش کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی کابینە باس بکەم. ئەو وتی وەکو کابینە بڕیارمان داوە وە ئێمە یەکگرتووین.

سەرۆک وەزیر ووتی هەموو ئەو 50 کەسەی کە لە مزگەوتەکەدا کوژران تا ڕۆژی چوارشەممە دەدرێنەوە خانەوادەکانیان.

XS
SM
MD
LG