Accessibility links

پیکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئاسایشی فەڕەنسادا لەپاریس


ئەمڕۆ شەممە شەڕو پێکدادان و تاڵانکاریی لەشەقامی شانزیلیزییە لەپاریس روویدا؛ هاوکات هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لەو ناوە بڵاوەیان پێکراوە بۆ رووبەڕووبونەوەی هەژدەهەمین خۆپیشاندانی هێلەکزەردەکان کە خۆپیشاندان سازدەکەن دژی سیاسەتەکانی حکومەت لەبارەی باج و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابورییەوە.

پەیامنێرەکەی ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت گێرەشێوێنەکان هەستاون بە تاڵانکردنی دوکان و بازاڕەکانی سەر شەقامی شانزەلیزییە.

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا کریستۆڤ کاستانیر دەڵێت ئەو شارەزایانەی کە شارەزاییان هەیە لە دزی و تاڵانکردن و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ناڕاست بە دەمامکەوە چونەتە ناو خۆپیشاندەرانەوە.

لەکاتێکدا هەزاران هەوادارانی هێلەکزەردەکان سەرقاڵی خۆپیشاندان و گردبوونەوەن و شەقامەکانیان گرتووە؛ هەندێک لەگێرەشێوێنەکان پەلاماری بارهەڵگر و دوکانەکانیان دەدا.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG