Accessibility links

خۆپیشاندانی ملیۆنی جەزائیر دژی سەرۆکەکەیان


ئەمڕۆ هاوڵاتیانی جەزائیر لە خۆپیشاندانێکی گەورەدا ناڕەزامەندی میللی خۆیان دەربڕی سەبارەت راگەیاندنەکەی سەرۆکی وڵاتەکە عەزیز بوتەفلیقە دواخستنی بەئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ کاتێکی نادیاریکراو و مانەوەی لەحوکمڕانیدا دوابەدوای کۆتاییهاتنی ولایەتی چوارەمی سەرۆکایەتییەکەی بەرامبەر دەستبەردابوونی لەخۆهەڵبژاردنەوە بۆ خولی پێنجەمی سەرۆکایەتی.

رۆژنامەی ئەلخەبەر ئەمڕۆ نوسیوێتی "یەک خولەک ناتوانیت زیاد بکەیت بوتەفلیقە" میلوێنان جەزائیری هاتونەتەوە سەر شەقامەکان و رازینین بە بەردەوامیت لە حوکمڕانی پاشئەوەی کە مانگی چوار خولی سەرۆکایەتییەکەت تەواو دەبێت.

سەرۆکی وڵاتەکە بوتەفلیقە کە تەمەنی 82 ساڵەو نەخۆشیشە لەسەر دەسەڵات دەمێنێتەوە پاش کۆتاییهاتنی ولایەتەکەی لە 28 ی مانگی چواردا بەبێ دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.

XS
SM
MD
LG