بۆ گفتووگۆکردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى بەڕێوه‌چوونى ئاهه‌نگه‌کانى نه‌ورۆز و دۆخى ئه‌منى که‌رکوک و خانه‌قین، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازیه‌کانى عێراق کۆبووه‌وه.
حه‌سه‌ن جیهاد وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق و به‌شداربووى کۆبونه‌وه‌که، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى ڕاگه‌یاند"سه‌رۆک کۆمار و عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا دۆخى ئه‌منى که‌رکوک و خانه‌قینیان تاوتوێ کرد."
حه‌سه‌ن جیهاد، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى دۆخى که‌رکوک له ڕۆژانى نه‌ورۆز کراوه، وتى"بڕیاردرا نه‌ورۆزێکى بێ گرفت له که‌رکوک به‌رێوه بچێت."
وتیشى"بڕیاردراوه مامه‌ڵه‌ى بازگه‌کان له‌گه‌ڵ گه‌شتیار و خه‌ڵکدا باش بێتَ."
سه‌باره‌ت به دۆخى خانه‌قین، وته‌بێژه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ڕوونیکرده‌وه هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر خراپى دۆخى ئه‌منى خانه‌قین، وتى"له‌ماوه‌ى ڕابردوودا له‌سنورى خانه‌قین 40 که‌س شه‌هید و نزیکه‌ى 60 که‌سیش برینداربوون، سه‌دان ماڵیش قه‌زاکه‌یان جێهێشتووه."
کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار و فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازیه‌کان له‌کاتێکدایه، هێزه عێراقیه‌کان پلانى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى ئه‌منى توند و ڕێگرى کردنیان له کردنه‌وه‌ى ئاگرى نه‌ورۆز له‌که‌رکوک دارشتبوو.