Accessibility links

هیوا عومەر: چارەسەر نەکردنی ناوچە دابڕاوەکان هەڕەشەیەکی راستەقینە و گەورەیە بۆ سەر ئاشتی و پێکەوە ژیان


Hiwa Omar
Hiwa Omar

ناوچە دابڕاوەکان پەڵەیەکی رەشە لە نێۆ چاوانی سەرانی کورد لە باشور و تەوقێکە لە ملیان تا گەرانەوەیان بۆ سەر هەرێمەکە. لە دەیەکانی رابوردوودا، ئەگەریش هەرچی کرابێ دەرئەنجامێکی نەبوە، ئاخۆ پاش دەستپێکردنەوەی هات و چووەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چی کراوە؟

هیوا عومەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەوەی ئێمە دەبینین لەو ناوچانە گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە رابوردوو بە زۆر ئەنجام دراوە وە ئێستاش بەردەوامە، کێشەی ئەو ناوچانە بەردەوامە وە بەردەوامی چارەسەر نەکردنی هەڕەشەیەکی راستەقینە و گەورەیە بۆ سەر پێکەوە ژیان وە بە تاێبەتی لەسەر پرسی ئاشتی لە ناوچەکەدا، لێرەدا رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کێشەیەکی وەهادا دێتە پێش کە پێویستە بە رۆڵی خۆیان هەڵبسن، وە ئەوەی ئێمە تێبینیمان کردووە بەرپرسانی هەرێم ئەوەندە خەمی ناوچە جێ ناکۆکەکانیان نەخواردووە، بەڵکو بە قەد ئەوەی لە بەغدا خەریکی پۆست و وەرگرتنی ئیمتیازی حیزبی تەسکن بیریان لە چارەسەرکردنی ئەو پرسە نەکردووەتەوە وە زۆر جار پرسی کەرکووک لەسەر مێزی دانوستاندنەکان قوربانی بەرژەوەندی خودیی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم کوردستان کراوە وە ئەمە بە واتای ئەوە نییە حکومەتی عێراقی بە بەردەوام خۆێ لە جێ بە جێکردنی دەستور نەدزێتەوە وە حکومەتی عێراقییش لەبەرامبەر ئەوەدا بەرپرسیار نەبێت ".

کاک هیوا هەر وەها دەڵێت " چارەسەر نەکردنی کێشەی ناوچە دابڕاوەکان بەشێکی پەیوەندی بە حکومەتی عێراقەوە هەیە کە تا ئێستا لە چوارچێوەی دەستوردا ئەمەی جێ بە جێ نەکردووە و دوواێ دەخات وە ئەوەی تر پەیوەندی بە ئەنجامدانی کارەکانە لە لایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە کە ئەزمۆنێکی باشیان لە کەرکوک پێشان نەداوون بەڵکو خەریکی ئەوەن چۆن لیستێک لە داواکاری پۆست و پرسی کەرکوک پرسی سەرەکیان نەبوە و بەڵکو پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان بوە "

کاک هیوا دەشڵێت " تا ئێستا سیاسەتێکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستاندا بوونی نییە بۆ سەودا کردن لەگەڵ حکومەتی ناوەند، ئێمە بینیمان لە رابوردوودا لایەنە سیاسیە باڵا دەستەکان هەر یەکە بە جیا لەگەڵ حکومەتی عێراقی دانۆستاندنی دەکرد وە ئەو دانیشتن و دانۆستاندنە رەهەندی نیشتمانیان نەبوو بە قەد ئەوەی رەهەندی حیزبی هەبوو وە ئەم کابینەیداش بە هەمان شێوە کابینەیەک دەبێ کە ناتوانی چارەسەری دۆسیەی ناوچە ناکۆکی لەسەرکان بکات وە ئەم کابینیەش بە تێگەیشتنی ئێمە نەک لە دۆسیەی نیشتمانی بەڵکو لە دۆسیە سیاسیەکان، لە کێشە ناوخۆییەکانیش کابینەیەک درێژکراوەی قەیرانەکانی رابوردووێ هەرێمی کوردستان دەبێت ".

کاک هیوا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " یەکێک لە هۆکارەکانی یەکلانەکردنەوەی چارەنووسی ئەو ناوچانە وە بەردەوامبوونی پەیوەندی دارە بە ناکۆکی نێوان خۆدی یەکێتیی و پارتی لە لایەک وە هەر وەها ناکۆکی خودی ناو ئەم دوو حیزبە کە هەر یەکە بە تەنیا کۆمەڵێک ناکۆکی و ململانی لە ناو باڵەکانی خۆێاندا هەیە، ئەمانە لە راستیدا کاریگەری بەدیان هەبوە، پرسی چارەسەرکرنی ئەو ناوچانە، پرسێکی نیشتمانیە و پرسێکی نێۆنەتەوەییە وە بە هیچ شێوەیەک حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان وە پارتە دەسەڵاتدارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مافی ئەوەیان نییە لە راستیدا سازش لەسەر ئەم پرسە بکەن، بۆیە پێویستە ئەم لایەنە جیا جیانە لە جیاتی ئەوەی خەریکی دابەشکردنی پۆست بن سیاسەتێکی نیشتمانی دابڕێژن لە چوارچێوەی چاودێری و سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وە دانانی کاتێکی دیاریکراوو بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی ئەو ناوچانە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:29 0:00

XS
SM
MD
LG