Accessibility links

دکتۆر کازم فاروق: بێلایەنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە


دکتۆر کازم فاروق

لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا پشێوی دروستبوو و سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمیش داوی لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ کردووە تا لە دانیشتنەکەی پەرلەمان بچنە دەرێ.

پشێویەکە پاش ئەوە دروست بووە کە فراکسیۆنی نەوەی نوێ داوای کردبوو ئەندامەکانی بەشدارییان پێ بکرێت لە لیژنە سەرەکییەکانی پەرلەماندا، لیژنەی دارایی و لیژنەی پێشمەرگە و لیژنەی سامانە سروشتییەکان.

پاش ئەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەو داوایە ڕەت دەکاتەوە و ئەوجا پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ناڕەزایی دەردەبڕن، ئەم ناڕەزاییەش پشێویەکەی ڕۆژی سێشەممەی لە هۆڵی پەرلەماندا دروست کرد.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت ئەوەی لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا ڕوویدا بریتی بووە لە جۆرێک لە پێشێلکردنی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و هەروەهاش لە میکانیزمی دانانی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەماندا.

دکتۆر کازم فاروق، ئاماژەش بەوە دەکات ئەو کارەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوویەتی بە مەبەست بووە و وەک دەڵێت "فراکسیۆنی نەوەی نوێ گەورەترین فراکسیۆنی ئۆپزسیۆنە لە پەرلەمانی هەرێمدا و چاودێرێکی ورد و بوێرین بەسەر گەندەڵییەکانی دوو حیزبی دەسەڵاتدار و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بە مەبەستی دوورخستنەوەی ئەم فراکسیۆنە ئۆپزسیۆنە بەهێزە لە چاودێریکردنی گەندەڵییەکان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕێگەی نەدا ئەنداممان لەو لیژنانەدا هەبن."

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی ئایا فراکسیۆنی نەوەی نوێ چ ڕێگەیەکی یاسایی دەگرێتە بەر تا داواکەی خۆی بەجێبگەیەنێت؟ سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت چونکە لە هەرێمی کوردستان دەستور نییە، لەبەر ئەوەش هیچدادگایەکی دەستوری نییە کە پەرلەمان و پەرلەمانتارانیش پەنای بۆ بەرن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:09 0:00

XS
SM
MD
LG