Accessibility links

سرود ئە‌حمە‌د: لە‌کە‌رکوک پیاو هە‌یە‌ لە‌ماوە‌ى 3 مانگدا 3 ژنى هێناوە‌، هە‌ر ژنێک بە‌ 100 هە‌زار دینار


بە‌رپرسى لقى کە‌رکوکى رێکخراوى هیواى عێراقى، دە‌ڵێت حاڵە‌تە‌کانى جیابوونە‌وە‌ و ناپاکى هاوسە‌رێتى و هە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ى خێزان لە‌کە‌رکوک لە‌ هە‌ڵکشاندایە‌. هەروەها بە‌ پێویستى دە‌زانێت حکومە‌ت پلان بۆ ڕێگەگرتن لەم ئە‌م حاڵە‌تانە‌ دابنێت.

سرود ئە‌حمە‌د، لە‌چاوپێکە‌وتنێکدا لە‌گە‌ڵ دە‌نگى ئە‌مە‌ریکا، دە‌ڵێت"باش بوونى بارودۆخى نێو خێزان پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ دۆخى سیاسى و ئابورى و ئە‌منى وڵاتە‌وە‌."

وتیشى"گە‌ر شە‌قام توندوتیژ بێت، توندوتیژیە‌کان بۆ نێو خێزانیش دە‌گوێزرێتە‌وە‌."

رێکخراوى هیوا، رێکخراوێکى ناحکومى عێراقیە‌ و جیا لە‌ تۆمارکردنى کە‌یسە‌کانى توندوتیژى، بە‌شێکیشى هە‌یە‌ کە‌ تایبە‌تە‌ بە‌ رێنمایی کردنى ئە‌و خێزانانە‌ى گرفتیان هە‌یە‌.

سرود ئە‌حمە‌د، ئاشکرایکرد ساڵى رابردوو 1200 حاڵە‌تى توندوتیژیان تۆمار کردووە‌، توندو تیژیە‌کان خۆیان لە‌ توندوتیژى جە‌ستە‌یى و دە‌روونى، هێنانى ژنى دووهە‌م و ناپاکى هاوسە‌رێتى و چە‌ندین جۆر توندوتیژى تردا دە‌بینێتە‌وە‌، وتى"پیاو هە‌یە‌ دوو سێ گێڵ فرێندى هە‌یە‌، پیاو هە‌یە‌ ژنى دووهە‌م دەهێنێ و خە‌رجى ژنى یە‌کە‌م ناکات،پیاویش هەیە‌ دوو سێ ژنى ‌هێناوە‌ و ژنى یە‌کە‌م پێی نە‌زانیووە‌."

وتیشى"پیاو هەیە لە‌ پێش چاوى ژنە‌کە‌ى قسە‌ لە‌گە‌ڵ ژنى تر دە‌کات، ژنە‌کە‌ هاندە‌دات تا بڕوات ئە‌ویش خیانە‌ت بکات، بۆیە‌ چە‌ندین ژن هەیە چووە‌ بە‌دانانى عیلاقە‌ لە‌گە‌ڵ پیاوى تر، تۆڵە‌ى لە‌ هاوسە‌رە‌کە‌ى کردۆتە‌وە‌."

بە‌رپرسى رێکخراوى هیواى عێراقى، ئاماژە‌ى بە‌وە‌شکرد ژنى دووهەم لە‌دە‌رە‌وە‌ى دادگاکان و لە‌لایە‌ن مە‌لاوە‌ مارە‌ دە‌بردرێن، ئە‌وانە‌ى ژنى دووهە‌م دەهێنن ئامانجیان پێکهێنانی خێزان نیە‌ بە‌ڵکو بۆ پڕکردنە‌وە‌ى حە‌زو ئارە‌زویە‌کى کاتىیە‌، وە‌ک ئە‌و دە‌ڵێت"کابرایە‌ک هەبوو لە‌ماوە‌ى سێ مانگدا ، سێ ژنى هێناوە‌، ئە‌م دیاردانە‌ خە‌ریکە‌ زۆر دە‌بن، لە‌کاتێکدا جاران شتى وا لە‌کە‌رکوک نە‌بووە‌."

سرود ئە‌حمە‌د، دە‌شڵێت"پیاو هاتۆتە‌ لامان، وتویە‌تى هاورێکانم هانم دە‌دە‌ن بۆ هێنانى ژنى دووهەم، وتویانە‌ ژنێک بە‌ 100 هە‌زار دینارە‌، یانى مە‌عقولە‌ شتى وا !"

سە‌بارە‌ت بە‌ حاڵە‌تە‌کانى هە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ و جیابوونە‌وە‌ى خێزان، سرود ئە‌حمە‌د وتى"هە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ى خێزان لە‌ زیاد بووندایە‌، کوڕو کچ مناڵن و ژیانى هاوسە‌رێتى پێکدە‌هێنن، یاخود کوڕە‌کە‌ خیانە‌ت دە‌کات و ژنە‌کە‌ داواى جیابوونە‌وە‌ دە‌کات، جۆرها حاڵە‌ت هە‌یە‌."

هە‌ڵکشانى حاڵە‌تە‌کانى توندوتیژى خێزانى لە‌کە‌رکوک، لە‌کاتێکدایە‌ تا پێش 16 ى ئۆکتۆبە‌رى ساڵى 2017 رێکخراوە‌کانى ژنان لە‌و شارە‌ چالاکى زیاتریان هە‌بوو ، بە‌ڵام لە‌ ئێستادا هێزە‌ ئە‌منیە‌کان چالاکیە‌کانیانى سنوردار کردووە‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:13 0:00

XS
SM
MD
LG