Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕاکێشانی منداڵان بۆ ناو هێزی چەکداری لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە لە زیادبووندایە


پسپۆڕێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بەکارهێنانی منداڵ لەلایەن گروپە توندڕەوە توندوتیژەکانەوە بۆ شەڕکردن زیادی کردووەو بۆتە دیاردەیەکی جیهانی. ئەم دیاردەیە لە ڕاپۆرتێکدا هاتووە کە باس لە منداڵ و شەڕی چەکداری دەکات و دراوە بە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ کاروباری منداڵان و شەڕی چەکداری، ڤێرجینیا گامبا دەڵێت منداڵان دەبنە قوربانی سەرەکی شەڕ. کاتێکدا بە بەردەوامی منداڵ لەلایەن حکومەتەکان و گروپە سەرهەڵداوەکان ڕادەکێشرێنە ناو هێزی چەکداری ئەو ئاماژەی بە دروستبوونی چەند خواستی مەترسیدار دەکات.

لە میانەی قسەکانیدا لە ژنێڤ خاتو گامبا گوت شێوازی گۆڕانکاری لە گروپە توندڕەوە توندوتیژەکاندا وای لێهاتووە مندالانی بیانیش ڕادەکێشرێن.

وا مەزەندە دەکرێت لە ساڵی 2011 وە 30 هەت 42 هەزار شەڕکەری بیانی لە نزیکەی 120 وڵاتی جیاوازەوە چوون بۆ عێراق و سوریا بۆ ئەوەی بچنە ناو داعش یان ئەلقاعیدەوە. ئەم ژمارەیەکش ڕێژەیەکی بەرچاوی مندال بوون.

گامبا دەڵێت ژمارەی ئەو منداڵانەش کە گوایە دەستیان هەبووە لە چالاکی توندوتیژی لە دەرەوەی وڵات، لە زیندانەکاندا زیادیان کردووە.

ئەو دەشڵێت لە ساڵی ڕابوردوو بە ڕێژەیکی بەرچاو هێرشەکان بۆ سەر خوێندنگاکان زیادیان کردووەو و خوێندنگاکانیش زیاتر بۆ مەبەستی لەشکری بەکارهاتوون ئەمانەش وای کردووە زیاتر منداڵان لە خوێندن داببڕێن.

ئەو شارەزایەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت ڕفاندنی منداڵ لە کاتی ناکۆکیەکاندا زیادیان کردووە. ئەو هۆشداریشی دا ڕفراندن توندوتیژی تریشی بەدووا دا دێت.

XS
SM
MD
LG