Accessibility links

ئەبوبەکر هەڵەدنی: لە وەزیرەکانی هەرێمم بیستووە کەس بە نیازی ئەوە نەبێت پاشەکەوتی موچەکەی بۆ بگەڕێتەوە


ئەبوبەکر هەڵەدنی
ئەبوبەکر هەڵەدنی

ئەنجومەنی وەزیران لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینیدا بڕیاری هەڵگرتنی پاشەکەوتی موچەی دا.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت یەکێک لە ناشرینیەکانی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە هەڵگرتنی پاشەکەوتی موچە دەکاتە مژدە و بۆ خەڵکی کوردستانی ڕادەگەیەنێت لە کاتێکدا ئەم سیستەمی پاشەکەوتە زۆڵمێکی گەورەیە لە خەڵکی کوردستان.

بەڕێز هەڵەدنی باسیش لەوە دەکات کە بۆچی لە ئێستادا ئەم سیستەمی پاشەکەوتە هەڵدەگیرێت و وەک دەڵێت هیچ پاساوێک نەماوەتەوە بۆ بابەتی پاشەکەوتی موچە، ئەمە بێ لەوەی وەک دەڵێت پارتی و یەکێتی دەیانەوێت بیکەنە دەستکەوتی خۆیان نەک ئەو هێزانەی بەشدار دەبن لە حکومەتدا، وە دەشڵێت لەوانەشە پەیوەندی بە ئاڵوگۆڕی نێوان سەرەک وەزیرانی نوێ و کۆندا هەبێت و سەرەک وەزیری کۆن دەخوازێت بیکاتە دەستکەوتێک بۆ خۆی.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز هەڵەدنی ئاماژەش بەوە دەکات ڕەوانەکردنی بودجە لە بەغداوە پەیوەندی بە پابەندبوونێکی دوو لایەنەی بەغدا و هەولێرەوە هەیە، وەک دەڵێت پێویستە حکومەتی هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل یان بۆشکە نەوت ڕەوانەی بەغدا بکات و ئەوجا حکومەتی نێوەندی عێراق بەشە بودجەی تەواوی هەرێم دەنێرێت، دەشڵێت ئەگەر هەولێر ئەو وابەستەییە بەجێنەگەیەنێت ئەوا بەغداش بودجە نانێرێت.

ئەبوبەکر هەڵەدنی دەڵێت پێی وانییە حکومەتی هەرێم ئەو وابەستەییە جێبەجێبکات.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:46 0:00

XS
SM
MD
LG