بە پێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کەس و کاری دەستگیر کراوەکان لەم هەفتانەی دوواییەدا فەرەتر لە 60 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا وە بە تاێبەت لە شاری سنە و دەوروبەری دەستگیر کراوون.
خانم نیگار ناسری موقەدەم داێکی ئەفشین شیخولئیسلامی کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکانە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەفشین چوار- پێنج مانگە هەر لێرە نەبوە و پێش ئەوەش خەریکی چاکردنی ماڵەکەمان بوە و کە گەراوەتەوە هەر خەریکی چاودێری کرێکارەکان و چاکردنەوەی ماڵەکە بوە و لەم ماڵە تەکانی نەخواردووە، وە هەر لەو رۆژەوە دەستگیر کراوە تەنها یەکجار لە گرتووخانەوە بۆ ماوەی خولەکێک بە تەلیفۆن قسەی لەگەڵ کردووم ".
نیگار خانم دەشڵێت " کاتژمێر 5 ی دەمەو ئێوارە بوو لە دەرگاکەیان دا و چوار کەس بە (لباسی شخسیەوە) هاتنە ژورەوە و بگرە ئەیانزانی ژورەکەی ئەفشین لە کوێە و منیش ئەوەندە هۆڵ بووم نەمپرسی ئێوە کیین و ئەفشینیان دەستگیر کرد و برد".
نەگین شیخولئیسلامی خۆشکی ئەفشین دەڵێت " منیش هەر وەک ئێوە دەنگ و باسەکەم زانی و لام زۆر سەیرە کەسێک وەک ئەفشین کە ئەوە ساڵهایە هیچ جورە چالاکیەکی سیاسی نەبوە و تەنها ئاگاداری و چاوی لەباوک و داێکم بوە دەستگیر بکرێ، راستە زۆر کەسان دەستگیر کراوون و تەنانەت لە زۆر شوێندا کەسانێکیش گیراوون کە کەس ئاگادار نییە، لە گوندەکاندا کەسانێک دوو مانگە گیرابوون بێ ئەوەی کەس ئاگادار بێت، کە ئێستاکە ئازاد بوونە و ئەم دەستگیردنانە هەر بەردەوامە".
نەگن خانم هەر وەها دەڵێت " ئەوانەی گیراوون بەشێک لە ئەندامانی ئەو حیزبە بوونە کە لە چوارچێوەی قوانین کۆماری ئیسلامی دامەزراوە، بەشێکی تریان لە چالاکانی ژینگەن، بەشێک لە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووێ کوردن، بەهانەی دەستگیرکردنەکان جۆرا و جۆرن، ئەوانەی لە زیندان ئازاد کراوون ئامادە نیین بڵێن ئاخۆ بە چ هۆیەکەوە دەستگیرابوون" .
نەگین خانم دەشڵێت " بارودۆخەکە بە جۆرێکە هیچ کام لە پارێزەرەکان ئامادە نیین ئەم جۆرە کەیسانە بە تاێبەت ئەوانە سیاسی و ئاسایشینلە ئەستۆ بگرن، بگرە پارێزەرانێک ( اجازەی) کاریان نییە بە هۆێ ئەو کەیسانەی لە رابوردوودا ئەنجام داوون
بەڵام کەیسەکانی ئەوانەی تازە دەستگیر کراوون هێشتا نەگەیشتووەتە دادگاە "