Accessibility links

ئاڵۆزییەکانی نێوان هندستان و پاکستان


کاربەدەستان ڕادەگەیەنن ڕۆژی شەممە جارێکی تر سەربازانی هندستان و پاکستان هێرشیان کردۆتە سەر بنکەو گوندەکانی یەکتر لە ناوچەی کشمیری مشتومڕلەسەر، بەلایەنی کەم 6 کەسی سڤیل و دوو سەربازی پاکستانی کوژراون.

بەڵام وەکو ئاماژەیەک بۆ هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی خاوەن چەکی ناوکی، وەزیرێکی کابینەی پاکستان ڕایگەیاند هێڵی شەمەندەفەری سەرەکی نێوان پاکستان و هندستانی دراوسێی ڕۆژی دووشەممە دەست بە خزمەتگوزارییەکانی دەکاتەوە.

ئاستی ئاڵۆزییەکان بەرزبوونەوە لەو کاتەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی هندستان سنوری پاکستانیان بەزاندو وەک هندستان دەڵێت هێرشیان کردە سەر ئەو ملیتانانەی کە هێرشە خۆکوژییەکەی 14 ی مانگی 2 یان کردە سەر کشمیری ژێر دەسەڵاتی هندستان و 40 سەربازی هندستانی کورژران.

پاکستانیش ڕۆژی چوارشەممە بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنکی هندستان و دەستگیرکردنی فڕۆکەوانەکەی وەڵامی ئەو هێرشەی دایەوە. بەڵام پاشان لە ڕۆژی هەینی وەکو خواستێکی ئاشتی فڕۆکەوانەکەی دایەوە دەست هندستان.

.

XS
SM
MD
LG