Accessibility links

لە سلێمانی دووهەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری بەڕێوەدەچێت


لە شاری سلێمانیدا و لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی دابڕاندا دووهەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری بەڕێوەچوو کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و تێیدا چەندین پانێڵی جیاواز پێشکەشکران تایبەت بە پرسی ژن، جیاوازی چینایەتی و یەکسانی جێندەری.

ماجد خەلیل
ماجد خەلیل

بەرپرسی بازنەکانی پلاتفۆرمی دابڕان، ماجید خەلیل لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی "ئەم کۆنفرانسە لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی دابڕاندایە لە ژێر ناونیشانی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری و تێپەڕاندنی نەریتسالاری پەیوەستە بە پرسی ژنانەوە".

هەروەها وتیشی " پێمان وایە زۆرێک لە تەنگەژەکان و قەیرانەکانی ژنان پەوەستن بە نەریتەوە، هەربۆیە بە وردی جەخت لەسەر نەریت، کۆمەڵگا، ئاین و ئەو زەمینە ئابوورییانە دەکەین کە بۆ ژنان ڕەخساوە".

بەرپرسی بازنەکانی پلاتفۆرمی دابڕان وتیشی کە ئەوان "مەبەستییانە ئەو کێشانەی لە کۆمەڵگادا هەیە و ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە لەسەر ئاستێکی ئەکادیمییەوە گفتوگۆی لەسەر بکەن و هەوڵی چارەسەری بدەن".

ئیبتیسام ئیسماعیل
ئیبتیسام ئیسماعیل

ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی سلێمانی، دکتۆر ئیبتیسام ئیسماعیل کە ئامادەی کۆنفرانسەکە بوو بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئەنجامدانی کۆنفرانس و چالاکی لەم شێوەیە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر پرسی ژنان و بەرەوپێشبردنی کەیسی ژنان".

ئەمە دووەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری بوو لە شاری سلێمانی لە چوارچێوەی چوارەمین پلاتفۆرمی دابڕاندا بە ناونیشانی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری و تێپەڕاندنی نەریتسالاری.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:17 0:00

XS
SM
MD
LG