Accessibility links

ڤاتیکان و دەستدرێژیە سەکسیەکان


لێکۆڵەری سەرەکی ڤاتیکان بۆ تاوانەکانی دەستدرێژی سەکسی دەڵێت کەلیسای کاثۆلیکی رۆمان دەبێ هەر یاسایەکی بێدەنگی لە بارەی پێشیلیەکانی سەکسیەوە بشکێنی.

ئەو پێش کۆبۆنەوەیەکی چوار رۆژەی لوتکەییدا لە بارەی پاراستنی مناڵانەوە دووا کە لە رۆژی سێشەممە لە ڤاتیکان دەستپێکرد و ووتیشی بریار وایە سەرۆکی قەشەکان لە سەرانسەری جیهانەوە لەو کۆبۆنەوەدا بەشداری بکەن کە تێشک دەخاتە سەر بابەتی بەرپرسیارەتی، لێپێچینەوە و روونمایی.

سەرۆکی قەشەکان چارلس شیکلۆنا دەڵێت پلانەکانی پاپا فرانسیس بۆ کۆبۆنەوەکە باسی ووشیار بۆنەوە تێدا بکرێ لە نێوان رێبەرانی کەلیسا لە بارەی رێگا گرتن لە پێشیلیکردن و پاراستنی ئاسایشی مناڵان، دەشڵێت ئەوان هاووبەشی شارەزایی و تاقیکردنەوەکان دەکەن و باسکردن لەسەر لێپیچینەوەی قەشەکان و بەرپرسیارەتی و روونمایی یان روونی.

Vatican Chile Sex Abuse
Vatican Chile Sex Abuse

قەشە شیکلۆنا دەڵێت بەشداربووان لەو چوار رۆژەی کۆبۆنەوەکەدا هەڵی ئەوەیان هەیە بۆ گوێڕاگرتن لە پێشبینی ئەوانەی دەست درێژیان لێکراوە. ئەو ووتی پاپا فرانسیس لە رابوردوودا بە بەردەوام لەگەڵ زیان پێکەوتوەکاندا کۆبوەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:28 0:00

XS
SM
MD
LG