Accessibility links

ئەڵمانیا دەڵێت بەر لە گێڕانەوەی هەر گومانبارێکی ئەڵمانی داعش، دەبێت لێکۆڵینەوەی تەواوی لەسەر بکرێت


کاربەدەستێکی باڵای ئاسایشی ئەڵمانیا دەڵێت ئەو ئەڵمانیانەی کە گومان دەکرێت ئەندامی داعش بووبن و لە سوریا دەستگیر کراون پێویستە بە پرۆسەی لێکۆڵینەوەدا تێپەڕبن بەر لەوەی بگەڕێنەوە بۆ وڵات.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆرست سەیهوفەر دەڵێت ئەڵمانیا دڵنیابێت لەوەی ئەو کەسانە و ئەندامانی خێزانەکانیان کێن و ئەو کارانەی گوایە کردوویانە چین، پاشان دەهێنرێنەوە بۆ ئەڵمانیا.

سەیهوفەر ئەم قسانەی لە میانەی وتووێژێکی لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی لە ڕۆژی چوارشەممەدا کرد پاس ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای لە هەمو هاوپەیمانانی ئەوروپا کرد هاووڵاتییەکانی خۆیان ببەنەوە.

کاربەدەستان لەو بڕوایەدان هێزە کوردیەکانی سوریا نزیکەی 50 چەکداری داعشی ئەڵمانیان دەستگیر کردووە لەگەڵ خێزانەکانیان. ژمارەیەکی کەم لەمانە هۆشداری دەستگیرکردنیان هەیە کە بگەڕێنەوە بۆ ئەڵمانیا چونکە بەڵگەی باوەڕپێکراو دژیان کەمە.

XS
SM
MD
LG