Accessibility links

ئەحمەد میرە: هەڤدەی شوبات زێڕینترین خەباتی مەدەنیە لە جۆڵانەوەی ئازادی ئینسانی کورد


Ahmad Mira

17 شوبات رووداوێکی مێژوویی بوو دژ بە " فەرمانرەوایی و دەسەڵاتی گەندەڵ و ناتەندرووستی 20 ساڵەی هەرێمی کوردستان " و سەرهەڵدان، تەقینەوە و بێزاری دەربڕینیک بوو لە پێناوی ژیانێکی باشتر و ئەو بارودۆخەی لە هەرەێمەکەدا بوو کە مەخابن 11 کەس تێدا گیانیان لە دەست دا و لەو رۆژەوە تا ئێستاش هیچ نەکراوە بۆ سارێژکردنەوەی ئەو بریانانە وە یاخود دادگاییکردنی ئەو کەسانەی دەستیان لە کوشتنەکاندا بوو. ئاخۆ هەر لە 17ی شوباتی ساڵی 2011 و تا ئێستا لەو بارودۆخەی کە هەرێمەکە ئەوسا تێدا بوو لەگەڵ ئێستادا هیچ گوڕانێکی بەسەردا هاتووە؟

​ئەحمەد میرە سەرنووسەری گۆڤاری لڤین پریس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بێگومان گۆڕانی بەسەردا هاتووە بەڵام بە ئاراستەی ئەرینی و باشیا نە بەڵکو بە ئاراستەی خراپی، واتا ئەو هۆکارانەی بوونە هۆێ سەرهەڵدانی 17 شوبات لە ئێستادا بە ئەندازەیەکی زۆرتر و بەربڵاوتر ئامادەگیان هەیە، بەڵام ئەوەی ئامادەگی نییە ئیرادەی خەڵکە بۆ گۆڕانکاری وە ئیرادەی هێزە سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵاتە بۆ گۆڕانکاری، ئەوەی کە ئێستا ئامادەگی نییە بێدەنگیەکی گشتیە لە دوواێ رووداوەکانی 17 شوبات لە هەرێمی کوردستان هاتوەتە ئاراوە، ئەگینا لە مەسەڵەی بوونی گەندەڵی ئیداری، بوونی گەندەڵی لە بوارەکانی تری حوکمرانی، پێشلکاری ئازادی سیاسی، ئازادی گشت و ئازادی بیر و را دەربڕین لە هەرێمی کوردستان بە هەمان قەبارە و زیاتریش لە ساڵی 2011 لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە ".

​کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت " بۆ خەڵکانێک وەکو ئێمە کە بزوێنەری 17 شوبات بوین وە بڕوامان بەوە هەبوە کە ژیانی سیاسی وە نەخشەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان چەقیوە وە پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە، بەشێکە لە یادەوەریەکی زیندوو وە تەنانەت

من وەکو خۆم ناوم ناوە زێڕینترین خەباتی مەدەنی لە جۆڵانەوەی ئازادی ئینسانی کورد بۆ دەستەبەرکردنی یەکسانی سیاسی، یەکسانی کۆمەڵایەتی و ئابوری

، رەهەندێکی تری هەیە بۆ هێزە سیاسیەکان ئەوان 17 شوبات بە تاێبەتی هێزە سیاسیە حوکمرانەکان وەکو قۆناغێکی پیلانگێڕی هەرێمی و ناوخۆیی بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وێنای ئەکەن، رەهەندێکی تری هەیە بۆ هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان رابوردوو بە تاێبەتی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو وا وێنای ئەکەن کە بەشێک بوە لە خەباتی مەدەنی بۆ دەستەبەرکردنی مافی سیاسی خۆیان".

کاک ئەحمەد دیسان دەڵێت " رەهەندە سیاسیەکانی 17 شوبات لەوە بەرجەستە ئەبێ کە قوناغێکی زیندوو بوو وە پێداویستیەکی سیاسی بوو بۆ ئەوەی هەم نەخشەی سیاسی هەرێمی کوردستان جارێکی تر تەعریفە بکرێتەوە، هەم بۆ ئەوەش کە قۆناغی شۆڕشگێڕەکانی دوێنی شاخ وە یاخود مۆدێلی شۆڕشگێڕی لە ئەزمونی حوکمرانی لە فەرهەنگی کوردەواریدا گۆڕانی گەورەی بەسەردا بێت، چونکە وێنەی شوڕشگێڕەکان وە یاخود وێنەی ئەو کەسانەی لە 17 شوباتدا کوتەکیان ئەوەشاند و تەقەیان لە خۆپێشاندەران ئەکرد تا ئەو ساتە وەختە وێنەی مرۆڤگەلێک بوون کە لە پێناو خەباتی نیشتمانی خەڵکی کوردستان هەوڵیان داوە، ب

ەڵام کاتێک کە خەڵک ئەگات لە دوواێ ئازادی نیشتمان بە دووای ئازابوونی مرۆڤ بوونی خۆێدا ئەگەڕێت ئەمانە لە شوڕگێڕەوە ئەبنە جەلاد

".

کاک ئەحمەد دەشڵێت " بێگومان دەرهاویشتەی 17ی شوبات لە شەهیدبوونەکان و برینداربوونەکان باجەکەی خەڵکی کوردستان و ئەو خەڵکە نارەزاییەی دا کە لە شەقامەکاندا داێ کە داوای ژیانێکی باشتریان ئەکرد، لەبەر ئەوەی دامەزراوەی دادوەری لە هەرێمی کوردستان دا دامەزراوەیەکی دەوڵەتی فەرمی و نیشتمانی نییە، ئەبینین نەک هەر کەسێک لەوانەی کە تەقەکەر بوون سزا نەدران و بکوژەکان سزا نەدران، ئاراستەی دادگاییکردنەوەکە پێچەوانە کراوەتەوە، راپەرین وە یاخود جۆڵانەوەیەک وەکو 17 شوبات ئەگەرێکە هەمیشە ئامادەیە لە هەرێمی کوردستاندا بەڵام بە کۆمەڵێک تاێبەتمەندیەتی، ئەبێت هەموو راپەڕێنێک بۆ ئەوەی سەر بکەوێت پێویستی بە خاوەنداریەتی سیاسی هەیە، کە تا ئێستا نییە ".

هەموو راپەڕێنێک بۆ ئەوەی سەر بکەوێت پێویستی بە خاوەنداریەتی سیاسی هەیە، کە تا ئێستا نییە
please wait

No media source currently available

0:00 0:17:14 0:00

XS
SM
MD
LG