Accessibility links

شەماڵ بەشیری: چالاکیەکانی گروپی17 ی شوبات زەنگیکی هۆشیارکردنەوە بۆە بۆ دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان و ئەو وڵاتانەی مافەکانی بن پێی دەکەن


ShamaL Bashiri
ShamaL Bashiri

گروپی 17 ی شوبات کە وەکو خۆیان پێناسەی دەکەن " گروپێکی جەماوەریە سەرقاڵی پێشلێکاریەکانی مافی مرۆڤە لە کوردستان و پرسی دیمۆکراسی لە هەرێمی باشوری کوردستان " سەبارەت بە چەندین لە کێشە هەنووکیەکان و پێشلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ لە بەشەکانی کوردستان لەم دواییانەدا سەردانی وەزارەتی دەروەی سویدیان کردوون و بە فەرمی لە دەوڵەتی سوید و یەکێتی ئەوروپا چەندین داخوازیان ئاراستە کردوون.

شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری و ئەندامی گروپەکە دەڵێت " هەر شەش مانگ جارێک دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزارەتی دەروەی سوید دەکرێت بۆ تێشک خستنە سەر بارودۆخی پرسی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەڵام بە تاێبەتی باشوری کوردستان وە ئێمە شاندێک بوین کە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی سوید چاوپێکەوتنمان کرد، کە لەوێ هەم بەرپرسیاری بەشی تورکیا، عێراق و سوریا پێشوازیان لە ئێمە کرد وە تێدا باسمان لە کۆمەڵێک مژار کرد کە دەستنیشانمان کردبوو ".

کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت " کەسانی زۆر پایە بەرزمان لە وەزارەتی سوید بینی هەر کام لەوانە بەرپرسیاری دۆسیەی تورکیا، سوریا و عێراق بوون وە تێدا باسمان لە چەند مژاری سەرەکی کرد، رەوشی خۆپێشاندەرانی شێلادزێ و دستگیرکراوەکان و ئەوانەی چارەنووسیان نادیارە، هێڕشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان، هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان وە هەر وەها گەرنتی کردنی مافەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان ".

کاک شەماڵ دەشڵێت " بە خۆشحاڵیەوە ئەو چالاکیانەی کە گروپی 17 ی شوبات کردوویەتی توانیوەتی هەم زەنگیکی هۆشیارکردنە و مەترسیدار بێت بۆ دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان وە هەم بۆ ئەو دەوڵەتە زلهێزانەی کە لە کوردستاندا رۆژانە پرسە دیمۆکراتیکەکانی گەلی کورد بن پێی دەکەن ".

کاک شەمال هەر وا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " ئێستاکە ئێمە لە قوناغێکی نوێداین لە پرسی مافی مرۆڤ و دیمۆکراسی لە کوردستاندا، جاران بە تاێبەتی لە هەرێمی کوردستان دا ئەگەر تیرۆرێک لە ئارادا بوو زۆرتر وڵاتانی درۆسێ بوون کە دەهاتنە ناو خاکی کوردستانەوە و هاووڵاتیانی پارچەکانی تری کوردستانیان تیرۆر دەکرد بەڵام ئەوەی ئەمرۆکە دەیبینین ئەو تیرۆر و ئەو پێشلکاریانەی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا بەرێوە دەچێت ئیدی لە رێگای دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستانەوە نییە بەڵکو حکومەتی هەرێم بوەتە بەشێکی هەرە گرنگ و سەرەکە لە تیرۆر و بێ سەروشوێنکردن و پێشیلیەکانی مافی مرۆڤ ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:20 0:00

XS
SM
MD
LG