Accessibility links

ئەڵمانیا سەبارەت بە کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا هۆشداری دەدات


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ ڕۆژی شەممە هۆشداری دا بە ئەمەریکا ئەگەر هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بکشێنەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەو بارەیەوە لێدوانی دابوو ئەمە دەبێتەهۆی پەرەپێدانی هەژمونی ڕوسیا و ئێران لەوڵاتەکەدا.

ئەم قسانەش لە کاتێکدایە تەواوی هێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە ڕووبەرێکی زۆر بچوکدا گەمارۆدراون کە وا دیارە بەمزوانە بەتەواوەتی لەناو دەبرێن.

واپێدەچێت هەر پاش شکستی تەواوەتی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لەسوریا هێزەکانی ئەمەریکا پاشەکشێبکەن ئەمەش پاش ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک تڕامپ لە مانگی 12 ی ساڵی پاردا سەبارەت بە کشانەوەی 2000 سەربازی ئەمەریکایی بەڵام واشنتن لەهەوڵی ئەوەدایە هاوپەیمانەکانی رازیبکات بە مانەوە لەسوریا دا پاش پاشکشێکردنی خۆی، هاوکات ئەنگێلا مێرکڵ هۆشداریدا بەوەی کە ئەمە دەبێتەهۆی دروستکردنی بۆشاییەک لەو ناوچەیەدا.

XS
SM
MD
LG