Accessibility links

ئەمبارەکانی خۆراک و ئاشەکانی گەنم هاڕین لەیەمەن لەبەردەم مەترسیدایە


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن ئەمڕۆ دووشەمە رایگەیاند کە ئەمباری خواردنەکەیان لەشارە کەناراوییەکەی یەمەن حودەیدا لەبەردەم مەترسیدان.

بەپێی وتەی هاوبەشی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان مارتن گریفسیس و سەرۆکی فریاگوزاری مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان مارک لۆکۆک: پرۆگرامی جیهانی خۆراک گەنم و دانەوێڵەی پێویستی بۆ یەک مانگی سێ ملیۆن و حەوت سەد هەزار کەس لەئەمبارەکاندا ئامادەکردووە. بەڵام گەیاندن و ئامدەکردنی بۆ ئاشەکانی دەریای سور تا زیاتر لە پێنج مانگی دیکە ئامدەنابێت.

لەمانگی 11 ی ساڵی پاردا هاوپەیمانییەکە کە بەسەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیەیە لەڕێی یەکیک لەدوایەمین هێرشەکانیانەوە دژی حوسییەکان ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵکردتەوە کە ئاشەکانی دەریای سوری لێبوو...دوابەدوای وتوێژەکانی ستۆکهۆڵم بۆ وەستاندنی شەڕ لە ناوچەی حودەیدا. بەڵام حوسییەکان ئێستاکە کۆنترۆڵی ئەو رێگەسەرەکییان بەدەستەوەیە کە دەڕوات بەرەو ئاشەکان و لۆک دەڵێت حوسییەکان رەتیانکردەوە کە رێگە بدەن بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە بچن بەرەو هێڵەکانی پێشەوە تا دەستیانڕابگات بە ئاشەکانی ئەو ناوچەیە.

لەکاتێکدا نەتەوە ویەکگرتووەکان چەندین مانگە کار لەسەر ئەوەدەکات رێگربێت لەبەردەم روودانی قاتقوقڕی و بەدخۆراکی و برسێتی لەو وڵاتەدا لەکاتێکدا زیاتر لە 24 ملیۆن مرۆڤ کە دەکاتە لەسەدا 80 خەڵکی یەمەن پێویستیان بە فریاگوزاری مرۆیی هەیە هاوکات ئەو 10 ملیۆن کەسەش دەگرێتەوە کە لەئێستادا دووچاری برسێتی و بەدخۆراکی بوون. ئێستا یەمەن بووەتە گەورەترین کارەساتی مرۆیی لە جیهاندا.

XS
SM
MD
LG