Accessibility links

نەتەوەیەکگرتوەکان: ساڵی 2018 چوارهەم ساڵ بوە لە گەرمیدا و گەرمای زیاتریش بەڕێوەیە


ئۆسلۆ (ڕۆیتەرز) – ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت ساڵی ڕابردوو چوارهەم ساڵ بووە لەگەرمیدا و پیشبینیەکان ئەماژە بە بەرزبوونەوەی گەرما دەدەن، بەڕێژیەک لەئاستێک نزیک دەبێتەوە زۆرینەی حکومەتەکان بە مەترسیدار بۆ زەوی دەبینن.

بەهۆی کەش و هەوا سەختەکانەوە لەساڵی 2018دا، کەوتنەوەی ئاگرەکانی کالیفۆرنیا و یۆنان و ووشکەساڵیی لە ئەفریکای باشوور و لافاوی ولایەتی کیرالا لەهیندستان ڕوویداوە.

لەئاکامی بەکارهێنانی سووتەمەنی خەڵوزی بەردین، پرژبوونەوەی گاز بەڕێژەیەکە پێشتر تۆمار نەکراوە و لەبەرگی هەوای زەوەیدا گەرمای زۆر پەنگی خواردۆتەوە.

ڕێکخراوی چاودێری کەش و هەوای جیهانی سەر بەنەتەوەیکگرتوەکان ڕایگەیاندا، لەسەر بنەمای ئامارەکانی دامەزراوەکانی چاودێری کەش و هەوا لەووڵاتانی ئەمریکا و بریتانیا و ژاپۆن و ئەوروپا، ڕێژەی مامناوەندی پلەی گەرمای سەر زەوەی لەساڵی 2018دا بە یەک پلەی سەدی بەرزتر بوە لە ژمارەکانی سەردەمی پێش پیشەسازی.

(بیتێتی تالاس) ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ووتی "ئاراستەی پلەی گەرما لەساڵانی ڕابردوودا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لەبەرزبوونەوەشدایە "سەرباری ئەمەش ووتی " لە 22 ساڵی ڕابردوودا 20 ساڵی گەرمای لەبەرزبوونەوەدا بوە".

بۆ ڕێگریکردن لەبەرزبوونەوەی پلەی گەرما، 200 حکومەتی جیهان رێکەوتنی پاریسیان بۆ کەش و هەوا لە ساڵی 2015 واژوو کرد، بەمەبەستی دەستهەڵگرتن لە بەکارهێنانی سووتەمەنی بەبەردبوو بەقۆناغ و کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە 2 پلەی سەدی و گەڕانەوە بۆ ئەوئاستەی بەر لە شۆرشی پیشەسازی پلەی گەرما هەبوو، لەکاتیکدا هەوڵیش هەیە بۆ ئەوەی بەرزنوونەوەکە تەنها 1.5 پلەبێت لەوە زیاتر نەبێت.

(چاڤین شمیت) بەرێوەربەری پەیمانگای جودارد بۆ توێژینەوەکانی واڵایی لە بەرێوبەرایەتی فڕین واڵایی ئەمریکا (ناسا) ووتی "بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهان و کاریگەریەکانی لەڕابردوودا هەمووی تۆمار کراوە و بەردەوام تۆمار دەکرێت، ئامارەکانی لافاوەکان، شەپۆلەکانی گەرما، بارانبارینی بەخوور و گۆڕانکاریەکانی سیستەمی ژینگە توێژینەوەی بەردوامی لەسەسەر دەکرێت".

هەروەها بەرێوبەرایەتی نیشتمانی ئۆقیانووسەکان و بەرگی زەوی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەساڵی 2018 وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا رووبەڕوی 14 ڕووداوی سروشتی بەهێز بۆتەوە لە باوبۆران و کەوتنەوەی ئاگری دارستانەکان، زیانی هەریەکە لەوانە زیاتر لە ملیارێک دۆلار بوە.

لەساڵی 2019 پلەی گەرما هەر لە بەرزبوونەوەدایە و مانگی یەکی ڕابردوو گەرمترین بوە لە ئوسترالیا. بەپێچەوانەی ئەوە، چەند بەشێکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕووبەڕوی شەپۆلی سەرمای زۆر بوونەوە لە جەمسەری باکوورەوە هاتبوو.

بەپێی ئەمارەکانی ڕێکخراوی چاودێری کەش و هەوای جیهانی کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 19، ساڵی 2016 بەهەۆی دەرکەوتەی نینۆوە لە ئۆقیانوسی ئارامدا گەرمترین بوە، دوای ئەوە ساڵانی 2015 و 2017 و 2018.

ڕاپۆرت: دورگەکانی جەمسەر لە باکووری نەرویج مەترسی کاولبوونی لەسەرە بەهۆی گۆڕانکاری کەش و هەوا.

ئۆسلۆ (ڕۆیتەرز) – ڕاپۆرتێکی وڵاتی نەرویج دەڵێت بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای دورگەکانی جەمسەر باکووری نەرویج بەئاراستەیەک بەرزدەبێتەوە خێراترە و تاڕادەیەک جیاوازە لە جێگاکانی‌کەی سەر زەوی. هەروەها داڕمانی بەستەڵەک و بارانبارین لەوانیە ببێتە هۆی کاولکاری بەهاتنی ساڵی 2100.

توانەوەی بەستەلەک لە دورگەکانی سڤالبارد ئەوەی 2300 کەس سەرنشینیەتی و لە گووندی سەرەکی لۆنگەربین پێکاهاتوە لە دووریی 1300 کیلۆمەتر لە جەمسەری باکوورەوە، ئاگاهی دەدات لە مەترسی لەبەشی‌دیکەی ناوچەکانی بەستەڵەک لە ئەلاسکاوە تا سیبیریا.

توێژینەوەکە دەڵێت لەوەتەی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو ڕێژەی مامناوەندی پلەی گەرما لەسەر دوورگەکانی سڤالبارد لەنێوان 3 بۆ 5 پلەی سەدی بەرزۆتەوە، ئەگەریش هەیە بەگشتی 10 پلە بەهاتنی ساڵی 2100 بەرزبێتەوە ئەگەر پرژبوونەوەی دەبێتە هۆکاری بەنگخواردنەوەی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە بکات.

هەروەها ڕاپۆرتەکە دەڵێت دەبێت نەرویج خەرجی بۆ گواستنەوەی خانووبەرە بۆ دوور لە ڕێڕەوی ڕوبارە بەستەڵەکەکان تەرخانکات و بناغەی قووڵتر لێبدات بۆ دامەزراوەکانی بۆ پاراستن لە توانەوەی بەستەڵەک.

لەساڵی 2015دا بەهۆی داڕمانی بەستەڵەکەوە 10 ماڵ لە گووندی لۆنگەربین کاوڵ بوون و 2کەس گیانیان لەدەستدا.

تاقیکردنەوە بە ئاوینە دەردەخات ماسی توانای سەرسووڕهێنەری مێشکیان هەیە

واشنتن (ڕۆیتەرز) – زاناکان ڕایانگەیاند، جۆرێک ماسی بچووک لەشیلانەکانی ژێر دەریادا دەژین توانیویانە لەئاوێنەدا خۆیان بناسنەوە، ئەمە بۆتە مایەی دروستبوونی پرسیار لەسەر هەڵسەنگاندنی ئەوەی دوترێت توانای بەئاگابوون و لێکدانەوە لای گیان لەبەران.

تووێژینەوەکە بریتیبوە لەتاقیکردنەوە، زاناکان کردویانە بۆ خۆناسینەوەی جۆرە ماسیەکانی سەریان هەمەڕەنگە ئەوەی لە شیلانەکاندا دەژین. زاناکان ئەم تاقیکردنەوەکەیان لەساڵی 1970دا داناوە بۆ پێوانەی توانای بەئاگابوونی خود لای گیانداران.

لە تاقیکردنوەکانی لە حەوزی ماسیدا لەزانکۆی ئۆساکا سیتی لەژاپۆن کراوە، توێژەرەوان نیشانەی ڕەنگی قاوەیی‌یان لەسەر ماسیەکان لەنێوان چاوانیان داناوە کە نەیان دیوە، تەنها لەڕێگای ئاوێنەوە نەبێ.

زاناکان دەڵین ماسیەکان هەوڵیانداوە نیشانەکان لێکەنەوە لەڕێگای خۆخوراندنیان بە تەنێکی ڕەق دوای ئەوەی خۆیان لە ئاوێنەدا دیوە، بەڵام لەنەبوونی ئاوێنەدا ئەو هەوڵەیان نەداوە.

دواتر زاناکان نیشانەیان داناوە نادیاربوە و بێ ڕەنگ بوە، لەوکاتەدا ماسیەکان هیچ هەوڵێکی لابردنیان نەداوە.

ئەو جۆرە ماسیانەی درێژیان 10 سانتیمەترە خۆراکیان مشەخۆرەکان و پێستی هەڵوەریوی ماسیی کەی دەریایە لە نێوان شیلانەکاندا دەژین. ئەو نیشانە قاوەییانەی دایانەوە لەسەریان شێوەی لە مشەخۆرەکان چوە.

ئەلیکس جۆردان سەرپەرشتیاری توێژینەوە و شارەزای زانستی پەرەسەندنی زیندەوەر لەپەیمانگای ماکس بلانک لەئەڵمانیا تایبەت بە زانستی باڵندە ووتی "لەمیانەی تاقیکردنوەکاندا ماسیەکان ڕەوشتیان نواندوە دەکرێت وەک بەڵگەیەک دانرێت بۆ خۆ ناسینەوە لەلای زۆر لە جۆرەکانی دیکەی ماسی ڕویداوە".

زۆر لە جۆرە مەیمونەکانی لە ئاستی باڵای پەرەسەندندا دادەنرێن وەک شامپانزی و بۆنۆبۆ و گۆریلا و مرۆڤ و مڕۆڤی دارستان لە تاقیکردنەوەکانی ئاوێنەدا سەرکەوتوبوون. هەروەها گیانلەبەرەکانی دەریا وەک دۆلفین و نەهەنگ، لەوشکاییش فیل و قەلەڕەشی بچووک رەنگ سپی و ڕەش.

زۆر لە گیانداری‌دیکە لەم تاقیکرنەوەیەدا سەرکەوتوو نەبوون. بەڵام مرۆڤ لە تەمەنی 18 مانگیدا لەم تاقیکردنەویەدا سەرکەتووبوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:23 0:00

XS
SM
MD
LG