Accessibility links

دکتۆر غالب مەحەمەد عەلی : سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا سەردانێکی حیزبیە تاکو حکومی


Dr. Ghalib M. Ali
Dr. Ghalib M. Ali

هەر وەکو لە میدیاکاندا هاتووە نیچیەڤان بارزانی سەرۆک وەزیری کار بەرێکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدول مەهدی کۆبوەتەوە، بەڵام لەو وێنانەی کە تا ئێستا بڵاو بۆنەتەوە بێجگە لە ئەندامانی پارتی کەسانێک لە لایەنەکانی تردا تێدا نابینرێت. ئاخۆ سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بە ناوی حکومەتەوە بوە وە یاخود بە ناوی پارتی؟ ئایا دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی ناوەند بە بێ راوێژکردن لەگەڵ لایەنەکانی تردا بە تاکە کەسێک ئەنجام دەدرێت؟ ئەگەر بێت و هەر وەک دەیەکانی رابوردوو کێشەی نەوت و بودجە لە دانوستاندنەکاندا لەگەڵ حکومەتی ناوەند پێش بخرێت، کێشەی ناوچە دابڕاوەکان چۆ چارەسەر دەکرێت؟

Nechirvan Barzani
Nechirvan Barzani

​دکتۆر غالب مەحەمەد عەلی ئەندام پەرلەمانی عێراق لە سەر فراکسیۆنی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " پارتی یەک کێشەی هەیە، بەرپرسەکانی پارتی کە سەردانی بەغدا ئەکەن ئەمەندە حیزبیانە سەردان ئەکەن ئەوەندە حکومیانە نییە، چونکە لە کاتی روێشتنیان بۆ بەغدا هیچ لایەنێکیان لەگەڵدا نییە، ئەمە یەک، دوو نیچیرڤان بارزانی ئێستا خۆێ لە کابینەیەکی کار بە رێکەرە، ئەگەر یاسا سەروەر بوایە لە هەرێمی کوردستان نە دەبو نێچیرڤان بارزانی کۆمەڵێک گرێبەستی تازە بکات، کۆمەڵێک رێکەوتنی نەوت بکات و کۆمەڵێک سەردانیش بکات، لەبەر ئەوەی خۆێ کار بەرێکەرە ".

دکتۆر غالب هەر وەها دەڵێت " ئەم سەردانە یەکەم وەکو(حیزبی) رویشتووە، دوو لە عێراقیشدا ئەندام پەرلەمانەکانی کورد کە 58 ئەندام پەرلەمانن، پێیم وایە زۆربەیان ئاگاداری سەردانەکەی ئەم بەرێزە نیین وە کەسیش نازانێ ئەمانە چ جۆرە سەردانن، واتە سەردانەکانیان هەموو ( حیزبیە) ئەوی کە ئێمە لێ ووردتر ئەبێنەوە نێچیرڤان بارزانی لە کاتی رویشتنەکەی بۆ ئەوێ بۆ رێکەوتنی حیزبی رویشتووە نەک حکومی، ئەگەر بتەوێ بە سیستماتیک دانیشتنەکانت یاسایی بێت دەبێ لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند بکرێ و هەموو لایەنەکانی تێدا بێت ".

دکتۆر غالب دەشڵێت " پارتی دەیەوێ نەوتی هەرێمی کوردستان رادەستی عێراق نەکات وە بە تاێبەتی لە ناو پارتی خەتێک هەیە کە خەتی نێچیرڤان بارزانیە سوورترە لەسەر ئەوەی کە نەوت بە تورکیا بفرۆشرێ و رادەستی عێراق نەکرێ، تورکیا بە دڵی خۆێ نێچیرڤان بارزانی ئەجۆڵێنێ، بۆ کوێ بیەوی ئەیبا، رفراندومی پێی ئەکا، رفراندومی پێی هەڵ ئەوەشێنێتەوە، نەوتی پێی هەناردە ئەکا و گرێبەستی غازی لەگەڵ دەبەستێ وە ئەینێری بۆ بەغدا و لە بەغداش ئەیهێنێتەوە ".

دکتۆر غالب دیسان دەڵێت " لێرە پەرلەمانێک هەیە کە دەسەڵاتدارە کە باڵاترین دەسەڵاتی یاسا دانانە، ئێمە ئەبوایە شەڕمان بکردبایە مادەی 140 جێ بە جێ بکردرابایە، ئەو 50 میلیارەی کە بۆ تەرخان کراوە دەبوایە زۆرتر بوایە بۆ ئەوەی زووتر یاساکە جێ بە جێ بکرێ، ئەمە پێی ئەووترێ شەڕ، دەبوایە لە کەرکووک ئوستاندارێکی (پارێزگارێک) کوردمان دابنایا، نەک لەبەر کێشەی پارتی و یەکێتیی و کێشەی تاکە کەسی نەتوانیین ئوستاندارێکی کورد دابنێن، ئەبێ شەر بکەن لە خانەقین دا خەڵک چۆڵی نەکا، خەڵکەکە خەریکە لادیەکان چۆڵ ئەکەن، بۆ نموونە نێچیرڤان بارزانی کە روێشتووە بۆ بەغدا ئەزانی خانەقین ئەکەوێتە کوێەوە، ئەزانی لادیەکانی خانەقین ئەکەوێتە کوێەوە، ئەزانێ سنووری کورد ئەکەوێتە کوێەوە لە خانەقین؟ ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:11 0:00

XS
SM
MD
LG