ئاژانسەکانی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکارییە مرۆییەکان لە ناو ڤەنزوێلا زیاد دەکەن لە کاتێکدا ئامادە نین بارودۆخی سیاسی کە وڵاتەکەو کۆمەڵگای نێونەتەوەیشی دابەش کردووە هەڵبسەنگێنن.
ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکەن پێدوایستییە مرۆییەکان بۆ ناو ڤەنزوێلا زۆر گرنگن. دەڵێن زیاتر لە شەش ئاژانسی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکییەکانیان زیاد کردووە بۆ ئەوەی بتوانن پێداویستییە گرنگەکانی وەکو دەرمان و خۆراک دابین بکەن.
لە هەمانکاتیشدا ئاماژە بەوە کراوە کە کەمی پارەت ڕێگرە لە پەرەپێدانی ئۆپەراسیۆنەکان. و دەڵێت نیوەی کەمتری ئەو 109 ملیۆن دۆلارەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کردووە هەتا ئێستا دابین کراوە.
سەرۆکی مشتومڕلەسەری ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادۆرۆ ڕێگری دەکات لە گەیشتنی زیاتر لە 50 تەن هاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سنووری کۆلۆمبیا و دەڵێت هیچ قەیرانێکی مرۆیی لە وڵاتەکەدا بوونی نییە.
جێنس لێرک گوتەبێژی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێکخستنی کاروباری هاوکاری مرۆیی لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند نەتەوە یەکگرتووەکان بەر وردی دەڕوانێتە بارودۆخی سنوور.