Accessibility links

ئەحمەد ئەلجبوری: بە دووری نازانم سەرەک وەزیری عێراق ئاڵوگۆڕ لە پۆستی وەزیرەکانیدا بکات


ئەحمەد ئەلجبوری

پێدەچێت یەکەمین سەد ڕۆژی حکومەتەکەی دکتۆر عادل عەبدولمەهدی سەروەختێکی ئاسان نەبووبێت لە نێو ئەو هەموو قەیرانە قوڵە سیاسی و ئاسایشیانەی عێراقدا.

دەشێت یەکێکیش لە هۆکارەکان ئەوە بێت کە خودی سەرەک وەزیری عێراق خاوەنی پشتیوانییەکی گەورە نییە لەناو پەرلەماندا لەو ڕوانگەیەی کە سەر بە هیچ فراکسیۆنێکی گەورە یان بچوکی ناو پەرلەمان نییە.

ئەحمەد ئەلجبوری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت سەد ڕۆژ بەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراقدا تێپەڕ دەبێت بەڵام هێشتا دیاریکردنی وەزیرەکان بۆ چوار پۆستی گرنگ لەم حکومەتەدا تەواو نەکراون، واتە وەزیری بەرگری و ناوخۆ و داد و هەروەهاش پەروەردە، وە دەشڵێت لەم دۆسێیەیاندا پەرلەمانی وڵاتەکەش بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆ چونکە ناکۆکییە سیاسییەکان و نەبوونی متمانە وەهایان کردووە پەرلەمانتاران نەتوانن دەنگی یەکلاکەرەوە بدەن بەو کاندیدانەی کە سەرەک وەزیر ناوەکانیانی ناردبوو بۆ پەرلەمان.

ئەلجبوری ئاماژەش بە کەمتەرخەمی و کەموکوڕی لە دۆسێکانی تایبەت بە ڕەوشی ئاسایشی دەکات و دەڵێت هێشتاش لە عێراق دەستە و تاقمی وەها هەن خۆیان لە سەرو یاساوە دەبینن و هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی دامەزراوە دەسەڵاتدارەکانی دەوڵەت دەدەن و دەشڵێت بێ لەوەش "گەڕانەوەیەکی ئاشکرایانەی چەتەکانی داعش دەبینرێت لە ڕێی ئەو هێرشانەی دەیکەنە سەر گوندەکان و کوشتنی خەڵکی بێتاوان، وەک ئەو هێرشانەی لە ڕۆژئاوای موسڵ و باکوری پارێزگای سەڵاحەدیندا دەکرێن."

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ ئەحمەد ئەلجبوری، ئەندام پەرلەمانی عێراق، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتیکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:17 0:00

XS
SM
MD
LG