Accessibility links

ئینتەرفاکس: تاڵیبان گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمەریکا بە سەرکەوتوو ناودێر دەکات


سەرۆکی شاندی ئەمەریکا لە دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانستان لەگەڵ تاڵیباندا، مایکڵ مککێنڵی

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری سەرۆکی شاندی تاڵیبانەوە بڵاویکردەوە دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانی لەگەڵ ئەمەریکادا سەرکەوتوو بووە.

جێی ئاماژەیە دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانستان لەنێوان ئەمەریکا و تاڵیباندا لە قەتەڕ کۆتایی پێهات بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک هەبێت لەسەر بەرەوپێشچوون لە کشاندنەوەی هەزاران هێزی بیانی لە ئەفغانستاندا و کۆتایی هاتن بە جەنگی ئەفغانستان کە زیاتر لە 17 ساڵە بەردەوامە.

دەزگاکە لە زاری سەرۆکی شاندەکەوە بڵاویکردەوە لەگەڵ ئەمەریکادا نەگەیشتوون بە هیچ ڕێکەوتنێک لەسەر کاتی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان بەڵام وتی هیوادارە بەمزووانە ئەوە ڕووبدات.

جێی ئاماژەیە سەرۆکی شاندی تاڵیبان سەردانی ڕوسیا دەکات بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەنێوان چەکدارانی تاڵیبان و سیاسەتمەدارانی ئۆپۆزسیۆندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG