Accessibility links

فریدەم هاوس: ئاستی دیموکراسی لە جیهاندا لاواز بووە


ڕێکخراوی فریدەم هاوس دەڵێت دیموکراسی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەم چەند ساڵەی ڕابوردوودا بە شێوەیکی بەرچاو لاواز بووە و سەرۆکی ئەمەریکا تاوانبار دەکات بە " هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر سەروەری یاسا، ڕۆژنامەوانی بە پێی ڕاستییەکان و پرنیسپەکانی و بەهاکانی تری دیموکراسی."

ئەو ڕێکخراوە ناحکومیەی بنکە لە ئەمەریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا لەسەر دیموکراسی هۆشداری ئەوەش دەدات ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە لەو وڵاتانەی تریشدا دەبینرێت کە تاکڕەوی بە ئاسپایی جێگای دیموکراسی دەگرێتەوە.

مایکڵ ئەبرامۆڤیتس سەرۆکی ڕێکخراوی فریدەم هاوس (Freedom House ) دەڵێت گەوەرترین مەترسی لەو ڕاستییەدایە کە دیکراسی ئەمەریکا بەو شێوازەی کە پێویستە نییە، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە سەرۆک کۆماری ڕێزێکی ئەوتۆ لەو بیرۆکەیە ناگرێت.

گروپەکە دەشڵێت لەگەڵ ئەوەی دیموکراسی بە پێی پێوەری جیهانی لە ئەمەریکا لە ئاستێکی تەندروستدایە بەڵام بە بەشێوەیەکی بەرچاو لاواز بووە. ڕاپۆرتەکەی فریدەم هاوس ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا دیموکراسی ئەمەریکا لە ئاستی وڵاتانی وەکو یۆنان، کرواتیا و مەنگۆلیادایە زۆر کەمتر لە وڵاتانی وەکو ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا.

لە سەرانسەری جیهاندا لە 68 وڵات ئاستی دیموکراسی لە مافەکانی سیاسی و مافەکانی ئازادی مرۆڤ لە ساڵی 2018 دا کەمی کردووە. ئەمەش 13 هەمین ساڵە لەسەر یەک ئازادی لە جیهاندا لە دابەزیندایە.

دوو وڵاتی کە بە تەواوەتی ئاستی ئازادی تیایدا دابەزیوە، هەنگاریا و نیکاراگوایە.

ئەو وڵاتانەی تریش کە ئازادییەکان تیایدا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیون بریتین لە چین و کامیرۆن.

لە کۆی 195 وڵات 86 وڵات (44%) بە وڵاتانی ئازاد، 59 (30%) بە تا ئاستێک ئازاد و 50 وڵات (26%) بە وڵاتانی کە ئازادی تێدا نییە ناودێر کراون.

ئەو وڵاتانەش کە ئازادی تیایدا لە خراپترین ئاستدایە بریتین لە سوریا، سودانی باشور، ئیرتیریا، تورکومانستان و کۆریای باکور. و باشترین وڵاتانیش بۆ ئازادی بریتین لە فینلاند، نەرویج، سوید، کەنەدا و هۆڵەندا.

ئەو وڵاتانەش کە پێوەچوونی بەرچاویان لە ساڵی 2018 دا کردووە بریتین لە ئەرمینیا، ئیتیۆپیا و عێراق.

.

XS
SM
MD
LG