Accessibility links

شۆرش ئەمین: کەمئەندامان پشتگوی خراون و دەسەڵات بەرامبەریان خەمساردە


خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و کەمئەندامان بەشێکن لە زۆرینەی کۆمەڵگاکانی لەجیهاندا هەن، لەزۆرینەی وڵاتان یاسای تایبەتیان بۆ دانراوە پێداویستیان و ژیانیان دابین دەکات.

ئایا لەهەرێمی کوردستان بۆ وەک پێویست ئاوڕیان لێنادرێتەوە؟، تەنانت کەمئاندامان خۆیان ئەڵێن ئەو یاسایانەی لە هەرێمی کوردستان بۆیان دانراوە لە ئاستی پێویستا نین و ژیانیان مسۆگەر ناکات، ئایا کەم تەرخەمی لەکێوەیە؟.

حکومەت هەندێک بڕیاری دەکردوە، بەڵام بۆ کاری پێناکات، موجەی پاشەکەوتیان ناداتێ، ئەمانە ئەگەر حکومەت چارەسەری کێشەکانیان نەکات ئەبێت کۆمەڵگا ئەم ئەرکە بگرێتە ئەستۆ.

وەک مافی مرۆڤ بۆ گرنگیان پێنادرێت؟ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمان بۆ دەنگیان بەرز نیە، زۆر شەرمنانە لەسەر مافی ئەو چینە یەنە قسە؟.

تائیستا سندوقێکی تایبەت بەوانە نیە و ئەوەش یەکێکە لەداواکاریەکانیان، ئایا ئەمە کەمتەرخەمی پەرلەمانە یان حکومەت؟.

لەمبارەیەوە وریا کاڵێ لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا گفتووگۆی لەگەڵ شۆرش ئەمین چالاکوانی مافی مرۆڤ کردوە.

بەڕیز ئەمین دەڵێت "کێشەی کەمئەندامان یەکێکە لە کێشەکانی سەرجەم کۆمەڵگا و دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان هەموو کۆمەڵگای پشتگوێ خستوە".

دەڵشێت "گرفتەکە لەوەدایە حکومەت سیستەمی فەرمانڕوایی و یەکسانی نیە بۆ ئەوەی بتوانێ ژیان بۆ هاوڵاتیانی خۆی دەستەبەرکات و مسۆگەری لانیکەمی ژیانیان بکات.

هەروەها دەڵێت کەمئەندامان لەبەرئەوەی پێداویستی تایبەتیان هەیە، ناتوانن وەک کەسانی ئاسایی‌کە کاربکەن، بۆیە ڕەنگدانەوەی زۆر لەسەر ئەوان زیاترە، ئەوەی زۆر لەم وڵاتەدا(هەرێمی کوردستان) پشتگوێ دەخرێت ئەوانەن ناتوانن لەگەڵ دەسەڵاتدا ململانێ بکەن، خانەنشینان و کەمئەندامان لە هەموو کەس زیاتر پشتگوێ خراون".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:16 0:00

XS
SM
MD
LG