Accessibility links

دژەتیرۆر لە کەرکوک کشایەوە و سوپا ڕەوانەى خانەقین دەکرێت


هێزەکانى دژە تیرۆرى عێراق لەکەرکوک کشانەوە و فیرقەى 61 ى سەربە نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە جێگەکانیان دەست بەکاربوو، بڕیاریشە پۆلیسى فیدرالى لەسنورى خانەقین بکشێتەوە و سوپاى عێراق جێگەیان بگرێتەوە.

جوان حەسەن ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیان"کشانەوەى هێزەکانى دژە تیرۆر لە کەرکوک بە پاساوى تەواو بوونى ئەرکەکانیانە."

بەبڕواى ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، ڕێککەوتنى هەولێر و بەغدا بۆ ئاسایی کردنەوەى دۆخى کەرکوک لە پشت کشانەوەى دژە تیرۆرەوەیە.

هێزەکانى سەر بە نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق دوێنێ هەینى گەیشتنە کەرکوک، بڕیاریشە سوپاى عێراق لەدەوروبەرى قەزاى خانەقین ى پارێزگاى دیالە جێگەى پۆلیسى فیدرالى بگرێتەوە، ئەوەش پەیوەندى بە خراپ بوونى دۆخى ئەمنى ناوچەکەوە هەیە.

شێرکۆ عەزیز بەرپرس لە ڕێکخراوى بەدر لە خانەقین، فەرماندەى پرۆسە سەربازیەکانى دیالەى بە هۆکارى ئاڵۆزیەکانى دەوروبەرى خانەقین تۆمەتبار کرد، وتى"فەرماندەى پرۆسە سەربازیەکان دەیویست بە تەنها ناوچەکە بپارێزێت، بەڵام ئەوەتا پێی نەکرا."

وتیشى"ئێستا حەشد و سوپا دەیانەوێت پێکەوە ناوچەکە بپارێزن."

ئاڵوگۆڕى هێز لە سنوورى کەرکوک و دیالە، لەکاتێکدایە پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و بەغدا ئاسایى بۆتەوە، بەڵام لەهەندێک ناوچە داعش جم و جۆڵى زۆرە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:51 0:00

XS
SM
MD
LG