پاش ئەوەی چوار هاووڵاتی دێرەلوک بەهۆی بوردومانەکانی تورکیاوە کوژران، ئەمڕۆ شەممە دانیشتوانی دێرەلوک و شیلادزێ خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم بارەگاکانی لەشکری تورکیا لە ناوچەکە سازدا. پاشان خۆپیشاندانەکە فراوانتر بوو و جەماوەر هێرشیان کردە سەر سەربازگەی لەشکری تورکیاو و لە ئەنجامدا چەند ئۆتۆمبێلێک و دوو تانکی لەشکری تورکای لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنران. لەشکری تورکیاش تەقی لە خۆپێشاندەران کرد بەڵام خۆپیشاندان هەر بەردەوام بوو.
پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا سەلام باڵایی لە ناوچەکەوە ئەم ڕاپۆرتەی بۆ ناردووین