له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئابووری جیهانی ئه‌م ساڵ که له 22ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێکردوه و تا 25ی مانگ درێژه‌ی ده‌بێت، شاندای ئه‌مه‌ریکایی نابیندرێ. له ده‌مێکدا به‌شێک له کاره‌کانی حکومه‌تی له ئه‌مه‌رێکادا هه‌روا داخراوه‌ن سه‌رۆک تڕا‌مپ خۆی له ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه دوورخستۆته‌وه.
سه‌رۆکی چین شی ژیپینگ، سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا تێریسا مه‌ی و سه‌رۆکی فه‌ڕانسه ئیمانوێل مه‌کرۆنیش له ئه‌و ڕێبه‌رانه‌ن که به‌شداریان نه‌کردووه.
توژێنه‌ری چاتام هاوس لێسلی ڤینجامووری پێێ وایه یه‌کێک له هۆیه‌کانی به‌شداری نه‌کردنی ئه‌و ڕێبه‌رانه ئه‌وه‌یه که له نێوخۆدا سه‌رقاڵی کاره‌کانن:
"ئه‌وان ڕووبه‌رووی ئه‌و گرفتانه‌ن که له نێوخۆی وڵات‌دا له ئارادان، که ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی باش بۆ به جیهانی کردن نیه. ئه‌و ره‌خنه‌ی که سه‌باره‌ت به داڤوسه شتێکی ئاسایی نیه. خه‌ڵک ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌زانن، که ئه‌وانه بۆ خوانی شه‌و ده‌چنه چ شوێنێک و هیچ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه. به‌ڵام مه‌سه‌له‌که له ئه‌وه به ئه‌و لاتره و ئه‌وه‌ی له به‌رچاوه له ئه‌م کاته‌دا زۆر ئاماژه‌ی خراپ نیشان ده‌دات."
له ده‌مێکدا ئاسایشێکی توند له شاری داڤۆس له به‌رچاو گیراوه وه‌ک دێڤید گێرگن له زانکۆی هاروارد ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی ناڕازی له گۆڕێدایه.
"ئێمه له باری ئابوورییه‌وه دۆخی باشـمان بوه. مووچه له ژماره‌یه‌ک له وڵاتاندا به‌رزبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به ئه‌و حاڵه‌ش نارازییه‌که لایه‌نی قوولی به خۆی گرتوه و ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی خاوه‌ن دێمۆکڕاسی ده‌کات."
سه‌رۆک وه‌زیری نیوزیله‌ند پێێ دا گرت که کۆبوونه‌وه لوتکه‌یه‌که سه‌باره‌ت به ئه‌وه هه‌لوێستێکی ئه‌وتۆیان هه‌بێت که له داهاتوودا به باشی دادوه‌ریان له سه‌ر بکرێت و له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌کان دابێت، به تایبه‌ت که جیهان داوا ده‌کات چاره‌سه‌رێک بۆ گرفته‌کان بدۆزنه‌وه.