Accessibility links

ڕێژەی بەرکەوتنی بەردی ئاسمان بەزەویدا بۆتە دوو ئەوەند


تویژینەوەیەکی نوێ لەگۆڤاری زانستی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، بەراورد بە 700 ملێۆن ساڵی ڕابردوو بەتایبەتی لەمێژوی 290 ملێۆن ساڵی ڕابردوو، بەڕێژەی 2 ئەوەندە بەردی گەورە و بجووک بەزەویدا کەوتوون.

ئەمە مایەی نیگەرانی نیە، جوونکە هێشتا بەرد بە زەویدا دەکەوێت بەلانی کەمەوە لە جەند ملێۆن ساڵی ڕابرادودا ڕوویداوە. لەگەڵ زیاتر بوونی ئەو ڕێژەیە ناسا هیچ بەردێکی گەورە بەمەترسی بۆ سەر زەوی نازانێت. بەڵام بەردێک هەیە بەدرێژیی 1.3 کیلۆمەتر لەئاسماندا دەسوڕێتەوە ئەگەری هەیە بەڕێژەی 99.988% دوای 861 ساڵی داهاتوودا بەر زەوی بکەوێت.

زۆر لەزاناکان لەوباوڕەدان دوای ئەوەی بەردێکی گەورەی ئاسمان بەر لە 65 ملێۆن ساڵ لە ناوچەی ئەمریکا بەر زەوی کەوتوە، زۆر لە دایناسۆرەکان و جۆرەکانی‌دیکەی گیان لەبەر لەناوچوون.

سارا مەزرەوی بەشداری توێژینەوەکە و زانای هەسارەکان لە زانکۆی تۆرنتۆ دەڵێت "ئەمە بە ئەگەرێک دادەنرێت، زۆر دەگمەنە، من بەرامبەری نیگەران نیم".

مەزرەوی و هاوڕێکانی لە بریتانیا و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا زانیاریان لەسەر پێگەی پێکدادانەکانی بەردەکاندا لەسەر زەوی و مانگ کۆکردەوە کە هەندێکیان تیرەیان لە 20 کیلۆمەتر و گەورەتر بوون بەمێژویاندا چوونەوە، دەرکەوتوە ئەوبەردانەی 800 مترن دەتوانن چاڵی کەورە درەستکەن.

بەپێی زانیاری تیمەکە 29 پێگەیان دەستنیشانکردوە تەمەنیان لە 290 ملێۆن ساڵ تێنەپەڕیوە، لەنێوان 291 ملێۆن ساڵ بۆ 650 ملێۆن ساڵیشدا بەرکەوتنی بەرد بەزەوی و مانگدا فراوانتر بوون.

زانیاریەکان دەردەخات ڕێژەی بەرکروتنی بەرد 2.6 کەڕەت بەرزتربوە و لەسەر زەوی لە 290 ملێۆن ساڵی ڕابردوودا 260 بەرکەوتنی گەورو بووە، بەراورد بە 700 ملێۆن ساڵی ڕابردوودا.

مەزرەوی دەڵێت هەندێک لە پێکدادانەکان لە کاتێکدا بوە زەوی و مانگ لەسەر یەک هێڵ بوون لەکاتی هاتنی بەردەکان بەئاراستەی هەردوکیان، جێگای بەرکەوتنی مانگ تائێستا بە باشی ماوەتەوە بەڵام هی زەوی بەهۆی گۆڕانکاری لەکەش و هەوای زەویدا گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتوە.

لە پێشانگای تەکنەلۆجیای CES ڕۆبۆت دەڕوات، مشتوومڕ دەکات خواردن و خواردنەوە پێشکەش دەکات

لاس‌ڤێگاس – ئەمریکا – ڕۆبۆتەکانی هاتووچۆ دەکەن و قسەکەن و خواردن و خواردنەوە پێشکەش دەکەن لە پێشانگای تەکنەلۆجی CESدا لە لاسڤێگاس سەرنجی ئامادەبوانیان بۆ خۆیان ڕاکیشا، ئەگەریش هەیە بەم زوانە بکەونە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن.

زۆر لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی ڕۆبۆتی تایبەت بەناو ماڵ شکستی هێناوە، گرفتەکەش دەگەڕێتەوە بۆ سەختی گونجاندنی شێوەی و کارکردنی و زۆریی تێچوونی، ئەگەر زیرەک و بەتوانا دروستبکرێت ڕەنگە تەنها کەسانی زۆر دەوڵەمەند بتوانن بیکڕن، ڕەنگە ئەو کارەش نەکات کە پێشبینی لێدەکرا، بەڵام ئەمە هەوڵی کۆمپانیاکان ڕاناگرێت.

فرانک جیڵێت شیکاری تەکنەلۆجیا لە کۆمپانیای فۆستەر دەڵێت هەندێک بەئومێدن ڕۆبۆتی کە ئەتوانێت ئەرکی بچووک ئەنجامدا وەک بڕینی چیمەن و پێشکەش کردنی خواردن لە ڕێستۆرانتەکان جێگای خۆی بکاتەوە و بازاڕی هەبێت.

توێژینەوە: شێوەی بەرهەمهێنان و خواردنی خۆڕاکی مرۆڤ زیانی گەورەی بۆ هەسارەی زەوی هەیە

پاریس - توێژنیەوەک دەڵێت بۆ خۆلادان لە گیان لەدەستدانی ملێۆنەها کەس لەسەر زەوی شێوەی بەرهەمهێنانی خۆراک خواردنی دەبێت گۆڕاناکری بەسەردا بێت.

کۆنسۆرتێۆمێک لە نزیکەی 3 دەرزەن زانا و لێکۆڵەرەوە بۆ گۆڤاری لانسێتی تەندروستی دەڵین "کلیلی ئەم دوو ئامانجە گۆڕانکری بنەڕەتیە لە سیستەمی خۆراکی جیهاندا، واتە خواردنی نزیکەی نیوەی شەکر و گۆشتی سوور و دوو ئەوەندە کردنی خواردنی سەوزە و میوە و پستە و گوێز و بایام جوۆرەکانی.

تیم لانگ بەشداری توێژینەکە و پرۆفیسۆر لە زانکۆی ڵەندەن دەڵێت "ئێمە لە دۆخێکی کارەسەتباردا دەژین".

لەئێستادا نزیکەی 1 ملیار کەس بە دەست پرسێتیەوە دەناڵێنن، هەروەها 2 ملیار کەسی کەش خۆراکی هەڵە دەخۆن، کە دەبێتە مایەی نەخۆشی و قەڵەوی و نەخۆشیەکانی شەکرە و دڵ و دەمارەکانی.

بەپێی دوا توێژینەوەی جیهانی، سیستەمی ناتەندروستی خۆراک ساڵانە بەرپرسیارە لە گیان لەدەستدانی 11 ملێۆن کەس ، کە دەکرێت لەو کارەساتە ڕزگارمان بێت.

لەهەمانکاتدا سیستەمی بەرهەمهێنانی خۆراکی جیهان گەورە کە سەرچاوەی گازەکان هۆکاری گەرمیی زەوی و گۆڕاناکری کەش و هەوان، کە دەبێتە هۆکاری دروستبوونی قەوزە لە کەنارەکانی دەریا و لەناو ئاوەڕۆی شارەکاندا.

لەلایەکیکەوە کشتوکاڵ کە نیوەی زەوی بە وشکی جێهێشتوە، نزیکەی 70% ی ئاوی شیرنی جیهان بەکاردێنێت.

جۆهان ڕۆکسترۆم بەرێوەبەری پەیمانگای بۆتسدام بۆ توێژینەوەی کاریگەری کەش و هەواد دەڵێت "بۆ دابین کردنی خۆراک بۆ 10 ملیار کەس لەجیهاندا لە ساڵی 2050دا، دەبێت سیستەمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکرێت و پاشماوەی خۆراک کەم بکرێتەوە، هەروەها وەبەرهێنان لە تەکنەلۆجیای کەمکردنەوەی کاریگەری لەسەر ژینکە بەکاربێت.

بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە پەیڕيوکردنی ئەم سیستەمە لەڕووی تێچوونە چۆن دەبێت کە زۆر لە شارەزایان بڕی تێجوونەکەی بە گەورە دەزانن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:02 0:00

XS
SM
MD
LG