Accessibility links

ترامپ و کیم جۆن ئون لە کۆتایی مانگی دوو، دووهەم کۆبونەوەیان ئەنجام دەدەن


کۆشکی سپی ڕایگەیاند کۆبوونەوەی دووهەمی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕێبەری کۆریای باکوور کیم جون ئون لە کۆتایی مانگی دوو ئەنجام دەدرێت و شوێنی کۆبونەوەکەش پاشان ڕادەگەیەندرێت.

ئەم ڕاگەیاندنە پاش کۆبونەوەی ڕۆژی هەینی سەرۆک ترامپ و کیم یۆن چۆنی شاندی باڵای ناوکی کۆریای باکوور بوو کە کۆشکی سپی ڕایگەیاند تیایدا باس لە هەوڵەکان کراوە بۆ ئەوەی کۆریای باکوور دەستبەرداری پرۆگرامی ناوکی بێت.

کۆبونەوەکەی سەرۆک ترامپ لەگەڵ ئەو کەسەی کە زۆربەی جار بە دەستەڕاستی کیم جۆن ئون دادەنرێت نزیکەی 90 خولەکی خایاند.

پاش کۆبونەوەکەش گوتەبێژی کۆشکی سپی سارا ساندەرس بە پەیامنێرانی گوت بەرێوەبەرایەتییەکە بەردەوام لە پێشوەچووندایە لەم بارەیەوە.

ساندەرس گوتیشی " وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە فشارەکانی لەسەر کۆریای باکوور هەتا ئەو کاتەی بە تەواوەتی چەک دادەماڵێت." ئەو گوتیشی نیازی باشیان بینیوە لە کۆریای باکوور لە ئازاد کردنی بارمتەکان و چەند هەنگاوێکی تر.

XS
SM
MD
LG