Accessibility links

ڕێبەری گروپـێکی توندڕەوی سوریا دەڵێت ئەوان بە هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردیـیەکان خۆشحاڵ دەبن


ڕێبەری هاوبەندی هەیئەت تەحریر ئەلشام (بەرەی نوسرەی جاران) دەڵێت ئەوان لەگەڵ ئەوەدان تورکیا هێرشی لەشکری بکاتە سەر هێزە کوردیـیەکانی سوریا کە بە پەکەکە ناودێریان دەکات.

ئەبو محەمەد ئەلجۆلانی لە چاوپـێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ کەناڵی ئەمجادی سەر بە هاوبەندیـیەکەی کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە، گوتی پارتی کرێکارانی کوردستان دوژمنی ئەم شۆڕشەیە و دەستیگرتووە بەسەر ئەو ناوچانە کە ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبی سووننەیان لێـیە و لە خێڵەکانی خۆمانن و ڕۆڵەکانیان لە پاڵماندا شەڕ دەکەن."

پاشان گوتی" ئێمە بە گرنگی دەبینین پارتی کرێکارانی کوردستان نەهڵێرێت، بۆیە ئێمە لەگەڵ ڕزگارکردنی ئەو ناوچەیەین لە پارتی کرێکارانی کوردستان، وە ناکرێت ئێمە کۆسپ بخەینە بەردەم کارێکی وەها کە لە دژی دوژمنێکە لە دوژمنانی شۆڕش."

جێی ئاماژەیە هەیئەت تەحریر ئەلشام بەشی گەورەی پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریای لە ژێر دەستدایە.

XS
SM
MD
LG