Accessibility links

تاوانبارکردنی پەرلەمانتارانی عێراقی بە سەردانی کردنی ئیسرائیل


پاش ئەوەی چالاکوانێکی ئیسرائیلی ئیدی کۆهن ناوی شاندێکی عێراقی ئاشکرا کرد کە سەردانی ئیسرائیلیان کردبوو و عالیە نزیف وەک پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا تاوانبار کرابوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو تۆمەتەی ڕەت کردەوە.

ئەو گوتی بەڵێ "ڕاستە کەسایەتی باڵا ئەو سەردانەیان کردووە و دەیانەوێت ناوی ئەو کەسانە بهێنن کە دژی پرۆژەکە بوون. من 76 واژووم کۆکردۆتەوە تا ئەو بابەتە بۆ ڕایگشتی و میدیا ئاشکرا بکرێت"

عەلا ڕوبێعی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سائیرونیش دەڵێت " ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا لە ڕووی یاساییەوە ڕەت دەکرێتەوە و ئەوانەی سەرپێچی یاسا بکەن سزای توند دەدرێ."

پەیامنێرمان نزار عەبەوڵا لە بەغەداوە ئەم ڕاپۆرتەی ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:48 0:00

XS
SM
MD
LG