Accessibility links

رەحمان غەریب : نابێت فەزای ئازادی لە سلێمانی کۆتو بەند بکرێت


Rahman Gharib
Rahman Gharib

دوابەدووای دەسگیرکردنی کۆمەڵێک لە ئەندامانی تەڤگەری ئازادی خوازی کوردستان لە لایەن دەزگای ئاسایشی سەر بەیەکێتی نیشتیمانی و ئازاد بوونی ژمارەیەکیان و مانەوەی هەندێکیان لە دەستبەسەری. زۆرێک لە چاودێران ئەو هەوڵەی یەکێتی وەکو رەش بگیر ناوزەد دەکەن، بە تایبەتی ئەم دەسگیر کردنانە دژی ئەو پارت و کۆبونەوانەن کە دژی تورکیان و وەهاش خوێندنەوەی بۆ دەکرێت کە یەکێتی لە پیناو نزیک بوونەوەی لە تورکیا ئەم هەڵوێستە دەنوێنێت.

رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەوانان رەحمان غەریب سەرەرای ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵیک لە رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی بەیاننامەیەکی نارەزایەتییان بڵاو کردووەتەوە و داوا ئازادکردنی سەرجەم دەسگیرکراوەکان دەکەن و مەترسیشیان هەیە لە سەرکوت کردنی دەنگە ئازادەکان، پێشی وایە ئەوکارانە هەوڵیکن بۆ بەرتەسک کردنەوەی ئازادییەکان لە شاری سلێمانی و لە لایەن یەکێتییەوە کە بەردەوام شانازی بەو کەشە ئازادەوە کردووە کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندا زیاتر بووە لە چاو شارەکانی تری هەرێم دەشڵێت "یەکێتی مافی خۆیانە شانازی بەو مێژووەوە بکەن کە دەستیان هەبووە لەو ئازادییە زیاترەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان هەبووە، بەڵام ئێستا پێچەوانەی ئەوەی کە خۆیان بانگەشایان بۆ کردووە رەفتار دەکەن."

زۆرێک لەو ئەندامانەی تەڤگەری ئازادی خوازان لە پارکی ئازادی و لە سەکۆی ئازادی دەسگیر کراون، ئەو شوێنەی کە سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کۆچ کردوو جەلال تاڵەبانی دەستی هەبووە لە دروست کردنی تاوەکو سەکۆیەک بێت هەموو کەس ئازادانە رەخنە بگرن، بەڵام ئەو دەسگیرکردنە بە کۆمەڵە لەوێ رویداوەو رەنگە بۆ نێوو نێوبانگی شاری سلێمانیش نەگونجاو دەرکەوێت کە نازناوەکەی پایتەختی رۆشەنبیرییە.

لەو بارەیەوە رەحمان دەڵێت "مام جەلال نەک ئەوەی کە لەو سەکۆیەوە خەڵک رەخنە بگرن و وتوێژ بکەن، بەڵکو لە کاتی خۆیدا باسی لەوە کردووە، ئەگەر جنێویش بە تاڵەبانی بدرێت لایان ئاسایی بێت، وەکو سەکۆیەکی ئازاد. ئەم روداوەش بۆیە زۆر دەنگدانەوەی هەیە لە بەرئەوەی بەرپرسەکانی یەکێتی خۆیان شانازیان کردووە بەو ئازادییەو رێگە دانیش بە حیزبەکانی پارچەکانی تر کە لەژێر دەسەڵاتی ئەودا وەکو حیزبێکی نەتەوەیی کارو چالاکییەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن."

ئەو حیزبە کە نزیکە لە پارتی کرێکارانەوە پەکەکە، حزبێکە بە فەرمی مۆڵەتی کارکردنی پێدراوە، دەسگیر کردن و قەدەغەکردنی کارو چالاکییەکانیان بەو خێراییە، زۆرێک وای راڤە دەکات کە هەوڵێکی هەندێک لە باڵەکانی یەکێتییە بۆ نزیک بونەوەیان لە تورکیا، بە تایبەتی کردنەوەی هاموشۆی ئاسمانی لە نێوان سلێمانی و تورکیا کە ماوەیەکی زۆرە لە لایەن تورکیاوە داخراوەو وەک هەندێ لە میدیاکان باسیان کردووە ، شاری سلێمانی بەو داخستنە مانگانە ملیۆنێک دۆلار زیانی بەر کەوتووە، لەو بارەیەوە غەریب دەڵێت "هەست دەکەم بێدەنگییەک لەسەر ئاستە جیاوازەکان لە بارەی ئەو هەڵوێستەوە هەیە کە پێویستە رۆشەنبیرانی شاری سلێمانی لێی بێدەنگ نەبن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:12 0:00


"

XS
SM
MD
LG