Accessibility links

جۆن بۆڵتن هۆشداری دژ بە بەکارهێنانی چەکی کیمایی دەدات بە سوریا


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن هۆشداری دەدات بە حکومەتی سوریا کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بە دەرفەتێک بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی نەبینێت.

بۆڵتن لە فڕۆکەکەدا بەر لەوەی بگاتە تەل ئەڤیڤ بە پامنێرانی گوت " بە هیچ شێوەیەک هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی ئەمەریکادا نییە دژ بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلاین ڕژێمی سوریاوە و بە هیچ شێوەیەکیش هەڵوێستمان نەگۆڕاوە بەرامبەر بەوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی زۆر بە توندی وەڵام دەدرێتەوە کە دوو جار لەمەوبەر بە توندی وەڵاممان داوەتەوە."

ئەو بە ڕوونی گوتی " جا بۆیە ڕژێم، ڕژێمەکەی ئەسەد نابێت بیر لەوە بکاتەوە."

بۆڵتن گوتیشی " لە کاتێکدا ئێمە لە تاوتوێکردنی چۆنێتی کشانەوەکەو هەلومەرجەکانیداین، نامانەوێت ڕژێمەکەی ئەسەد ئەمە بە گۆڕانکاری لە هەڵوێستمان بەرامبەر بە بەکارهێنانی چەکی بەکۆمەڵ کوژ ببینێت."



XS
SM
MD
LG