Accessibility links

ئەمەریکا هۆشدای دژ بە هەڵدانی موشەکی واڵایی و بالستیکی دەدات بە ئێران


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە هۆشدارییەکی لە ناکاوی دا بە ئێران دژ بە پلانی هەڵدانی سێ موشەکی واڵایی کە دەڵێت سەرپێچیکردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووکانە چونکە تێکنالۆژی موشەکی بالستیکی بەکاردەهێنن.

وەزیری دەرەوە مایک پەمپەیۆ ڕایگەیاند ئێران پلانی هەڵدانی سێ موشەکی واڵایی لە ماوەی چند مانگی داهاتوودا ڕاگەیاندووە کە پێی دەگوترێت موشەکی هەڵدانی سەتەلایت بۆ واڵایی.

پەمپەیۆ گوتی " وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕاناوەستێت و تەماشای ڕێبازە وێرانکارییەکانی ئێران بکات کە ئاسایش و ئارامی جیهان دەخاتە مەترسییەوە."

گوتیشی ئێمە بە ڕژێم دەڵێن جارێکی تر بەسەر ئەو بڕیارەیدا بچێتەوە و هەمو چالاکییەکانی پەیوەست بە موشەکی بالستیکی ڕابگرێت تا ڕووبەڕووی فشاری زیاتر ئابوری و لەپەراوێزنانی دیپلۆماسی نەبێتەوە.

میدیای ئێرانی لە کۆتایی مانگی 11 لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ژەنەڕاڵ قاسم تاقیزادەوە بڵاوی کردەوە کە ئێران پلانی هەڵدانی سێ سەتەلایتی بۆ واڵایی هەیە.

تاقیزادە گوتبووی " ئەو سەتەلایتانە لەلایەن شارەزایانی ناوخۆوە دروستکراون و لە چەندین شوێنی ئاسماندا بەکاردێت."

XS
SM
MD
LG