Accessibility links

کە‌رکوک 4 فیرقە‌ پۆلیس و فیرقە‌یە‌کی دژە‌تیرۆر و 24 جۆر حە‌شدى شە‌عبى تێدایە‌


یە‌کێتى و پارتى دان بە‌وە‌دا دە‌نێن ناکۆکى نێوانیان، زیانى گە‌ورە‌ى بە‌ پێگە‌ى کورد لە‌ کە‌رکوک گە‌یاندووە‌، بە‌ڵام هە‌ریە‌کە‌ و ئە‌ویتریان بە‌ هۆکارى ناکۆکیە‌کە‌ تۆمە‌تبار دە‌کات.

ڕە‌وە‌ند مە‌لا مە‌حمود جێگرى بە‌رپرسى مە‌ڵبە‌ندى کە‌رکوکى یە‌کێتى، نایشارێتە‌وە‌ ناکۆکى نێوخۆیى کورد، زیانى گە‌ورە‌ى بە‌ پێگە‌ى کورد لە‌ کە‌رکوک گە‌یاندووە‌، دە‌ڵێت"هە‌موو حیزبە‌ کوردستانیە‌کان لە‌کە‌رکوک پێکە‌وە‌ین، بە‌ڵام پارتى و بە‌شێک لە‌ ئە‌ندامانى ئە‌نجومە‌ن لە‌ هە‌ولێرن و ناگە‌رێنە‌وە‌ تا دە‌سە‌ڵات بە‌دە‌ست بێنینە‌وە‌."

بە‌پێى وتە‌ى بە‌رپرسە‌کە‌ى یە‌کێتى، گە‌ر پارتى بگە‌رێتە‌وە‌ بۆ کە‌رکوک، ئە‌وا شاڵاوى تە‌عریب کردن ڕادە‌گرن و سنورێک بۆ هە‌وڵە‌کانى لاواز کردنى پێگە‌ى کورد دادە‌نێن.

لە‌بە‌رانبە‌ردا، دکتۆر کە‌مال کە‌رکوکى بە‌رپرسى ئە‌نجومە‌نى سە‌رکردایە‌تى کە‌رکوک/گە‌رمیانى پارتى، ئاماژە‌بە‌وە‌دە‌کات حیزبە‌کە‌ى ناگە‌رێتە‌وە‌ کە‌رکوک تا دۆخە‌کە‌ ئاسایى نە‌کرێتە‌وە‌، هۆکارى نالە‌بارى دۆخى کوردیش بۆ 16 ى ئۆکتۆبە‌ر دە‌گێرێتە‌وە‌ کە‌ یە‌کێتى بە‌ بە‌رپرسیار زانى.

کە‌مال کە‌رکوکى، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى ڕاگەیاند"کە‌رکوک 4 فیرقە‌ پۆلیسى ئیتیحادى و فیرقە‌یە‌ک دژە‌تیرۆر، لە‌گە‌ڵ 24 جۆر هێزى حە‌شدى شە‌عبى تێدایە‌،دە‌بێت ئە‌مانە‌ بڕۆنە‌ دە‌رە‌وە‌ و شار ڕادە‌ستى پۆلیس بکرێت، ئینجا دە‌گە‌رێینە‌وە‌."

گە‌ر ناکۆکى نێوان یە‌کێتى پارتى نە‌بێت و ئە‌نجومە‌نى پارێزگا کارا بکرێتە‌وە‌، ئە‌وکات کورد تواناى بە‌دە‌ستهێنانە‌وە‌ى پۆستى پارێزگارى دە‌بێت، کە‌ دە‌سە‌ڵاتى یە‌کە‌مى ئیدارى یە‌ لە‌کە‌رکوک.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:48 0:00

XS
SM
MD
LG