Accessibility links

هەڵمەت گۆڕان: مەلا کرێکار فەتوای کوشتنی منی دەرکرد و پشتیوانی داعشیش دەکات


ئایا مەلا کرێکار تەنها لەسەر یەک کەیس دادگایی دەکرێت یان چەندین کەیسی دیکەی لەسەرە؟ ئەم کەسایەتییە ئیسلامییە چ پەیوەندییەکی هەیە بە ڕێبەر و کەسیاتییە ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە کە ئێستاکە لە زیندانەکانی وڵاتانی ئەوروپادا بە تاوانی تیرۆر زیندانیکراون؟ تۆر میکێل وەزیری دادی نەرویج بە ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێسى ڕاگەیاندبووە پـۆلیسی وڵاتەکەی نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار بۆ دادگاییکردن ڕەوانەی ئیتالیای دەکەن و بڕیارە لەسەر کەیسێکی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان دادگایی بکرێت.

بە وتەى داواکاری گشتی ئیتالیا مەلا کرێکار لە پشت تۆڕی ڕەوتی شاخە کە هەوڵ دەدات لە ڕێگەی توندوتیژیـیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوخێنێت و لە شوێنی خەلافەتێکی ئیسلامی "توندڕەو" شوێنی بگرێتەوە، بەڵام مەلا کرێکار ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە.

تائێستاش دەسەڵاتدارانى نەرویج وادەى ڕادەستکردنى مەلا کرێکارى بە ئیتاڵیا ئاشکرا نەکردووە.

مەلا کرێکار چەندین ساڵە لە وڵاتى نەرویج وەک پەنابەر دەژى و تائێستاش چەندین جار لەسەر دۆسیەى جۆراوجۆر زیندانیکراوە و دادگاش بڕیاری ئازادکردنى بۆ دەرکردووە.

ئاسۆ جەبار بۆ پتر هەڵماڵینی کۆمەڵێک راستی دیکە سەبارەت بەو کەیسە؛ وتووێژی لەگەڵ رۆژنامەوان و شارەزا لەبواری ئیسلامی سیاسیدا هەڵمەت گۆراندا سازکردووە...

هەڵمەت گۆڕان دەڵێت "مەلا کرێکار فەتوای کوشتنی منی دەرکرد." دەشڵێت "مەلا کرێکار دەیەوێت ولایەتێکی ئیسلامی لە کوردستان دروستبکات و لەهەمانکاتدا خۆی لێرە دەژی بە هیچ شێوەیەک قبوڵناکات بینێرنەوە."

سەبارەت بە خودی مەلا کرێکارو بابەتی دەوڵەتی ئیسلامی داعش؛ هەڵمەت گۆڕان دەڵێت "مەلا کرێکار بە ئاشکرا پشتیوانی لەداعش دەکرد، دەیوت میدیا دەڵێت داعش خراپە بەڵام لەڕاستیدا داعش خراپ نیە، ئێوەن داعش ناشرین دەکەن."

لەم وتوێژەدا هەڵمەت گۆڕان باس لەپەیوەندییە نهێنییەکانی مەلا کرێکار دەکات بە رێبەرو کەسایەتییە ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە کە ئێستاکە لە زیندانەکانی ئەورپادا با تاوانی تیرۆر لەزینداندان و ناوی هەمویان ئاشکرا دەکات و دەڵێت مەلا کرێکار پەیوەندی بە کۆمەڵێک رابەر و کەسایەتی توندڕەوی ئیسلامییەکانی ئەوروپاوە هەیە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:11:25 0:00

XS
SM
MD
LG