Accessibility links

دکتۆر سەردار عەزیز: ئەوەی بۆ کورد کراوە لە ئاستی نێو دەوڵەتی کەم نییە


لەم وتوێژەی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی دکتۆر سەردار عەزیز سەبارەت بە نەتەوەی کورد لە نێو هاوکێشە جیهانی و ناوچەییەکاندا. ئایا چارەنووسی سیاسی نەتەوەی کورد بەرەو کوێ مل دەنێت؟

ساڵی ڕابردوو هەرێمی کوردستان تووشی گەورەترین شکستی سیاسی بۆوە، بە تایبەتی دووای شکستی ڕیفراندۆم و لەدەست دانی زۆربەی ئەو ناوچانەی کە بەجێناکۆکەکان ناودەبران و پێش ئەو وادەیە لە ژێر دەسەڵاتی کوردەکاندا بوو.

ئایا ساڵی 2019 دۆزی کورد بەرەو کوێ دەڕوات، بە تایبەتی ئەزموونی کوردی سوریا لە ئێستادا بە ئاقارێکی نادیاردا گوزەر دەکات، لەدوای پاشەکشێی ئەمەریکا لەو ناوچانەو خواستی تورکیا بۆ لێدان و هێرش کردنە سەر رۆژئاوای کوردستان.

سەردار عەزیز پێی وایە لە ئێستادا دەبێ سەنگی زیاتر بخەینە سەر هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا، لە چاو کوردستانی ئێران و تورکیا کە زیاتر لەو دوو وڵاتە، لە ناوخۆی ولاتەکەیاندا خەبات دەکەن. بەڵام لای وایە سیاسەت دانەرانی کورد لەو دوو پارچەیە سیاسەتێکی نەفەس درێژیان نەبووەو خویندنەوەیان بۆ ئەو هەموو گۆڕانکاریانە نییە "ساڵانی داهاتوو ساڵانێکی سەخت دەبێت، چونکە ئەمەریکا پێویستی بە نەوت نییە و شەڕی تیرۆریش بە مەترسی نازانێت بۆ خودی ئەمەریکا و واشی دەبینێ کە سوودی سیاسی لێناکات، ڕەنگە گرنگی دان بە ململانێکانی لەگەڵ چین یان ڕوسیا بژارەی بەردەم ئەمەریکا بن. دەبێت سیاسەت دانەرانی کورد کراوەبن لەبەردەم ئەو وەرچەرخانانەی لە هەڵوێستی ئەمەریکادا روو دەدات، ئێستا جیهان لەبەردەم وەرچەرخاندایە، دەبێت تۆش ئامادەبیت، دەبێت هێزیکی تۆکمە بیت نەتوانرێت فەرامۆش بکرێیت."

کاتێک دێینە سەر سیاسەتی پارتە کوردییەکان، دکتۆر سەردار لای وایە هەموو پارچەکانی کوردستان هاوشێوەن، "پەرتەوازەییەک هەیە لە نێو جەمسەرەکانی سیاسەتی کوردی، خەڵكێک هەن دەیانەوێ ئەمەریکا شتێکیان بۆ بکات، خەڵک هەن دەیانەوێ ئێران یان تورکیا، یاخود هەن دەیانەوێ سوودی زیاتر لە شەڕی تیرۆردا ببینن، بۆ ئەوەی بتوانین هەڵکەین لەگەڵ هەر ساتە وەختێکی وەرچەرخاندا، پێویستە پیاچوونەوە بەهەموو سیاسەتەکانیاندا بکەنەوە".

لەبەشێکی وتویژە باس لەوە دەکات ئەوەی بۆ کورد کراوە لە لایەن جیهانەوە کەم نییە، "لە هەرێمی کوردستان،بانکی نێو دەوڵەتی دێت سەرتاپا سیستەمی ئیداریمان بۆ دابڕێژنەوە، بەڵام ئێمە دێین رێگرییان لێ دەکەین. هێزی نێودەولەتی دەیانەوێ هێزێکی لەشکری یەکگرتومان هەبێت، ئێمە خۆمان ناچین بەدەنگییەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:56 0:00

XS
SM
MD
LG